لقی سلێمانی كەسایەتی ئاینی حاجی شێخ جەلالی گاپێڵونی بەسەر دەكاتەوە


ڕۆژی 6/2/2014 شاندێكی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كەپێك هاتبوون لە مامۆستا نەجمەددین قادر لێپرسراوی لق‌و مامۆستا عەتا محمد پێنجوێنی جێگری لێپرسراوی لق‌و مامۆستا سید گاهر أحمد جلال‌و مامۆستا سەعیدمحمد عزیز كارگێڕانی لق بەمەبەستی هەواڵ پرسین‌و ئاگاداربوون لە تەندروستی سەردانی مامۆستا شێخ فەخرەدین كوڕی جەنابی حاجی شێخ جەلالی گاپێڵونیان كردو لەنزیكەوە لەتەندروستی بەڕێزیان پرسی.

سەرەتا لە وتەیەكدا لێپرسراوی لق سڵاوی جەنابی سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و لقی سلێمانی پێڕاگەیاندن‌و هیوای شیفاو چاكبوونەوەی زووی بۆ مامۆستا شێخ فەخرەدین خواست كەماوەیەك پێش ئێستا نەشتەرگەریەكی پێویستی بۆئەنجامدرا بوو.

لەبەرامبەردا خانەوادەی جەنابی حاجی شێخ جەلالی گاپێڵۆنی سوپاسی جەنابی سەرۆك‌و شاندی لقی سلێمانییان كرد بۆئەو سەردان‌و دڵسۆزیەی هەیان بوە.

دوای هەواڵ پرسین شاندی لقی سلێمانی بەڕێزەوە لەلایەن خانەوادەی شێخی گاپێڵۆنیەوە بەڕێكران.