چالاکیەکانی لقی رانیە

رۆژی یەكشەممە 2/2/2014 ناوچەی حاجیاوای یەكێتی زانایان بە ووتەیەك لە مەکتەبەی گشتی حاجیاوا بەشداری کۆڕێکیان کرد،  کەپارتی چارەسەری کوردستان ئەنجامی دابوو لە شارۆچکەی حاجیاوا لە سەر خۆسووتاندن.

 رۆژی دووشەممە 3/2/2014 کارگێڕی ڕاگەیاندنی لق بەشداری ئاشتەوایی بنەماڵەی حسن ئبراهیم‌و حسێن ابراهیم ی کرد کە لەسەر میرات کێشە كەوتبووە نێوانیان.

رۆژی یەكشەممە ٩/٢/٢٠١٤ ئیدارەی ڕاپەڕین لە کتێبخانەی گشتی ڕانیە کۆبونەوەیەکی لە گەڵ ژمارەیەک وتاربێژی ڕانیە ئەنجامدا کە کارگێڕی لقی ڕانیەی یەکێتی زانایان‌و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ڕاپەڕین تیایدا بەشدار بوون.

بە مەبەستی ئاگاداربوون‌و گوێگرتن لە رەخنەو پێشنیاری ووتاربێژانی رانیە ئەو كۆبوونەوەیەی ئەنجامدا بوو، لە كۆبوونەوەكە رایانگەیاند ووتاربێژان چینێکی کاریگەری ناو کۆمەڵگای كوردین‌و  دەتوانن موسڵمانان بە باشترین شێوە لە سەر کاری خێر هانبدەن، ئەمە‌و وتارخوێنان وێڕای پێشنیاری گرنگ دەستخۆشیان لە ئیدارەی ڕاپەڕین کرد بۆ ئەو جۆرە کۆبونەوانە تا لە نزیکەوە ئاگایان لەیەكتربێت بۆ بەرەو پیشچونی دەڤەرەکە.