لقی سۆران بەشداری ئاشتەواییەك دەكات

بەمەبەستی لێكنزیكردنەوەو نەهێشتی گرژی‌و ناكۆكی نێوانیان شاندێكی لقی سۆران‌و لێژنەی فەتوا بەیاوەری بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران لەهۆلی پێشمەرگە بەشداریانكرد لەئاشتەوایی نێوان دوو بنەماڵە لەگوندی هەودیانی سەربە قەزای سۆران.

شاندی لقی سۆران وێڕای ئاڕاستەكردنی پیرۆبایی بەبۆنەی ئاشتەواییەكە هیوای خواست كە ئەمە دواهەمین ناخۆشی نێوانیان بێت‌و رۆحی برایەتی ببێتە هەوێنی پێكەوە ژیان‌و ڕەواندنەوەی هەموو كێشەو ئاریشەكان كە دەبنە مایەی لێكترازانی نێوان مرۆڤەكان، ئەمەو هەردوو بنەماڵەكەش سوپاسی خۆیان بۆبەشداری كردنی شاندەكە نیشانداو هیواخواز بوون كەبەردەوام بن لەرۆلی بەرچاویان بۆ نەهێشتنی كێشەو گرفت لەدەڤەرەكە بەگشتی.

لەلایەكی ترەوە شاندەكە حاجی حەسەن ئاغا كەسایەتی‌و پیاوماقوڵی سنوری عەشیرەتی باڵەكیان بەسەركردوەو هیوای لەش ساغی‌و تەندروستی باشیان بۆخواست‌و ئومێدیان خواست كەهەمیشە سەركەوتوبیت لەكارەكانی‌و خزمەتكردنی سنورەكەی، ئەویش لەلایەن خۆیە خۆشحاڵی خۆی بۆسەردانەكە دەربڕی‌و هیوای سەركەوتنی بۆخواستن.

راگەیاندنی لقی سۆران