لقی پشدەر پێشوازی لە لقی سلیمانی ئەكات

رۆژی چوارشەمە 12/2/2014 شاندێكی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كە پێكهاتبوون لەبەڕێزان (مامۆستا مەلا عەتا پێنجوینی جێكری لێپرسراوی لق‌و كارگێڕانی لق مامۆستا مەلاسەید تاهیرو مامۆستا مەلا محمد كلكەسماقی‌و مامۆستا مەلا محمد سعید‌و مامۆستا مەلاعەبدولكەریم) سەردانی لقەكەمانیان كرد‌و، لەلایەن ستافی لقەكەمانەوە بەوپەڕی ڕێزوحوڕمەتەوە پێشوازیمان لێكردن‌و دڵخۆشی‌و سوپاسی خۆمان بە سەردانەكەیان دەربڕی.

لەمیانەی دانیشتن‌و گفتوگۆیەكاندا باس لە هەماهەنگی‌و ئاگاداری زیاتری نێوان لقەكانی زانایان بەگشتی هەردوو لقی سلێمانی‌و پشدەر كرا، وە تەئكید لەوە كرایەوە كە پەیوەندی بەهێزی نێوان لقەكان‌و زانایان خزمەتی زیاتر بە ئاینی ئیسلام‌و چینی زانایانیشمان ئەكات، بۆیە یەكڕیزی‌و یەك دەنگی زانایان بۆ ئێستای كوردوستانمان ئەركێكی دینی‌و نیشتمانی‌و ڕێكخراوەییە‌و ئەبێ‌ هەنگاوی باشتری بۆ بنرێ‌، ئەوەی شایەنی باسە لە كاتژمێر دەو نیوی بەیانی تا یەك و نیوی دوای نیوەڕۆ لە خزمەتیان دابووین.