وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستی خۆیان به هاتنی پاپای ڤاتیكان (پاپا بێندیكتۆس) ی شازده‌هه‌م بۆ وڵاتی به‌ریتانیا، چاڵاكوانانو داكۆكیرانی مافی منداڵان به‌ڵێنیان داوه له‌گه‌ڵ هاتنی پاپا ئینجل بسوتێنن.
له هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی ستار) ی به‌ریتانیدا هاتووه: رێكخراوێكی تایبه‌ت به مافی منداڵان هه‌ڕه‌شه‌ی سوتاندنی ئینجل ده‌كات گه‌ر هاتوو پاپا سه‌ردانی به‌ریتانیا بكات.
له درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه: خۆپیشانده‌ران رۆژی پێنجشه‌ممه بۆیه ئینجیل ده‌سوتێنن چونكه تا ئێستا پاپا هیچ ئیجرائاتێكی یاسایی‌و لێپێچینه‌وه‌یه‌كی نه‌كردووه له سه‌ر ئه‌و قه‌شه كاسۆلیكیانهی ده‌ستدرێژی سێكسیان كردۆته سه‌ر منداڵان.
له‌كۆتایی هه‌واڵه‌كه‌یشدا وته‌ی (مات ئۆكۆنۆر) ی سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه هاتووه كه گوتویه‌تی: ئه‌گه‌ر پاپاو كڵێسا نه‌توانن په‌یامه‌كانی ئینجل جێبه‌جێ بكهنو مافی بێ دهسهڵاتو منداڵان بده‌ن، ئه‌و ئینجله بۆ سوتاندن باشتره.
شایانی باسه ماوه‌یه‌كه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن باسی چه‌ندین روداوی ده‌ستدرێژی‌و سێكیو ئابڕوبه‌رانه ده‌كه‌ن كه له نێو كڵێسا‌و له خودی قه‌شه‌كان روویانداوه، به‌هۆیه‌وه پاپا روبه‌رووی ره‌خنه‌ی زۆر بوویه‌وه.
به پێی راپۆرتێكی كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لجه‌زیره، خۆپیشاندانه‌كان ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه نییه، كه قه‌شه‌كان له ناو كلێساكان ده‌ستدرێژی سێكسیان كردۆته سه‌ر منداڵان، به‌ڵكو له به‌رامبه‌ر لایه‌نی ئابووریشه، كه ته‌نها ئه‌و سه‌ردانه‌ی پاپا بۆ به‌ریتانیاو پاراستنی لایه‌نی ئه‌منی (18.6) ملیۆن دۆلاری تێ ده‌چێت.
|