هەلەبجە... مامۆستا مەلا نەریمان نەجم کۆچی دوایی کرد

شه‌وی هه‌ینی /13/14/2/2014 مامۆستای لاوو خۆشه‌ویست، مامۆستا مه‌لا (نه‌ریمان نه‌جم) دوای چه‌ند جار ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ نه‌خۆشییه‌كه‌ی وه‌فاتی كردوو گیانی پاكی گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ لای په‌روه‌ردگار، به ‌ناوی به‌رپرس و جێگرو كارگێڕانی لقی شاره‌زوور و ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كێتی زانایانی  ئاینی ئیسلامی كوردستان و سه‌رجه‌م مامۆستایانی به‌ڕێزی سنوری لقمان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌كه‌یان ده‌كه‌ین و، داواكارین له ‌خوای په‌روه‌ردگار ئارامی و ڕه‌حمه‌ت بڕێژێت به‌سه‌ر دڵه‌كانیانداو، دواكاره‌ساتی ناخۆشی بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزو ئاینپه‌روه‌ره‌كه‌یان بێت و، مامۆستا نه‌ریمانیش به‌ به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه‌ شاد بكات .

مامۆسا نه‌ریمان ده‌رچوی كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كانی زانكۆی  هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید بوو، کەسێکی ڕوخۆش و دڵسۆزو به‌ وه‌فا بۆ دین ومیلله‌ت و شاری هه‌ڵه‌بجه،‌ دوای وەفاتەکەی به‌ ئاماده‌بونی مامۆستایان و جه‌ماوه‌رێكی زۆری ده‌م به ‌دوعاو چاو به ‌فرمێسكی براو خۆشه‌ویستی، مامۆستا نه‌ریمان له‌ گۆرستانی گوڵان به‌ ئاماده‌بونی به‌رپرس و كارگێرانی لقی شار‌زورو ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ به ‌خاك سپێردرا، خوا له‌ به‌هه‌شتدا له ‌خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ران و پیاو چاكاندا شادمانی هه‌تا هه‌تایی بكات.