كه‌لار : لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان به‌شداری ئێواره‌ كۆڕێكی سه‌نته‌ری زه‌هاوی ده‌كات

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :

ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری 14/2/2014 له‌هۆڵی سیمیناره‌كانی كتێبخانه‌ی گشتی كه‌لار به‌به‌شداری شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان و كۆمه‌ڵێك له‌ زانایانی ئاینی و ڕۆشنفكرانی شاره‌كه‌ سه‌نته‌ری زه‌هاوی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی فیكری كۆڕێكی بۆ به‌ڕێز دكتۆر صه‌باح به‌رزنجی سه‌رۆكی سه‌نته‌ره‌كه‌ له‌ ژێر ناونیشانی [ته‌وزیفكردنی زانستی مه‌قاصیدله‌ واقیعی هزری و سیاسیدا ] ڕێكخست

له‌ كۆڕه‌كه‌دا كۆڕگێڕ تیشكی خسته‌ سه‌ر زانستی مه‌قاصیدی شه‌ریعه‌ی ئیسلامی و وابه‌سته‌كردنی به‌هه‌ردوو واقیعی فكری و سیاسیه‌وه‌و زیاتر له‌ كاتژمێرێكی خایاندو له‌كۆتایی كۆڕه‌كه‌شدا به‌بۆچونی به‌شداربوان كۆڕه‌كه‌ گه‌رم و گوڕتر كرا .