فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی رانیه‌ خه‌ڵاتی رێزلێنان ده‌به‌خشێته‌ لقی رانیه‌ی زانایان

له‌ به‌رامبه‌ر هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان رۆژی 12/2/2014 فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی رانیه‌ هه‌ڵستا به‌ ئه‌نجامدانی مه‌راسیمێكی رێزلێنان، له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا خه‌ڵاتی رێزلێنانیان به‌خشیه‌ لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌ هه‌مبه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكاری به‌رده‌وامیان بۆ ئه‌م فه‌رمانگه‌یه‌.

مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا زه‌نگڵ، به‌رپرسی لقی رانیه‌ی زانایان خه‌ڵاتی رێزلێنانه‌كه‌ی وه‌رگرت.

به‌م بۆنه‌وه‌ لقی رانیه‌ی زانایان به‌ڵێنی هه‌ماهه‌نگی‌و پشتیوانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌‌و چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌.