لقی رانیە پێشوازی لقی سلێمانی زانایان کرد

لە بەرواری ١٢-٢-٢٠١٤ لە بارەگای لق پێشوازی کرا لە بەڕێزان (مامۆستا ملا عطا پێنجوێنی و مامۆستا ملا سید طاهیر ومامۆستا ملا سید محد عزیز ومامۆستا ملا محمد کەڵکە سماقی ومامۆستا ملا عبدالکریم سەرسوراوی) کە لەلایەن (م .عبداللە) لێپرسراوی لقی ڕانیەو بەڕێز م. مصطفی  جێگری لق و مامۆستا ملا محمد  لێپرسراوی لیژنەی فەتوای ڕانیەو مامۆستا ملا طیب  ئەندامی لیژنەی فەتواو م. سید عبداللە و م. عمر  و عبدالحمن کارگێرانی لق و م. انور لێپرسراوی ناوچەی ڕانیەو م. حسن لێپرسراوی ناوچەی حاجیاوا پێشوازی کران، بەگەرم و گوڕی بەخێر هاتنی زۆر لە هاتنی بەڕێزیان کراو لە نزیکەوە بیرو ڕایەکان ئاڵ و گۆڕ کران کە ووتەکانی هەردووک لا پڕ بوون لە هەماهەنگی و پەیوەندی و بەرژەوەندیە کان زانایان و ئایینی و گەل و نیشتیمان.