لقی شەقڵاوەی یەكێتی زانایان بەشداری ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی فێركردن‌و لە بەركردنی قوڕئانیان كرد

سەر لە ئیوارەی رۆژی یەكشەممە 16/2/2014 شاندێكی باڵای لقی شەقڵاوەی یەكێتی زانایان كە پێكهاتبوو لە بەرپرس‌و كارگێرانی لق‌و ناوچەی شەقڵاوەی یەكێتی زانایان‌و رێكخراوی هیرانی یەكێتی زانایان بەشداریان كرد لە ساڵیادی دامەزراندنی فێركردن‌و لە بەركردنی قوڕئانی پیرۆز.

لە دوای بەخێرهێنانی میوانان لە لایەن بەڕیوەبەری بنكە بەڕیز م/عوسمان لاسەیی، بەڕێز وەزیری ئەوقاف‌و كاروباری ئایینی وتارێكی پیشكەش بە ئامادەبوان كرد،  پاشان بەرێز م/ تەحسین خۆشناو بەرپرسی لقی شەقڵاوەی یەكێتی زانایان وتارێكی بەناوی لق لە سەر گەورەیی قوڕئان‌و ئەوكەسانەی كە خزمە تی قوڕئان دەكەن پێشكەش كرد، لە كۆتاییدا خە ڵات بە سەر وانەبێژو قوتابیە یەكەمەكان دابەش كرا.

لە لایەكی ترەوە سەر لە ئێوارە ی رۆژی هە ینی 15/2/2014 ناوچەی شە قڵاوەی یەكیتی زانایان بە بۆنە ی دە ستبە كاربونیان سەردانی رێكخراوی نورلقی شەقڵاوەیان كرد، لەگەڵ پێشكەشكردنی دیاریەك بەر ێكخراوەكە كە بریتی بوو لە كۆمەڵیك پەرتووك.

م/ یوسف علی گە رە وە یی –شە قلاوە

را گە یاندنی لقی شە قلاوە ی یە كیتی زانایان