لقی شاره‌زور پێشوازی له‌ مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كات

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 17/2/2014 له‌ باره‌گای لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان به‌ ئاماده‌بونی به‌ڕێز مامۆستا شێخ غازی به‌رپرسی لق‌و مامۆستا شێخ تاهیرو مامۆستا عبدالرحیم كارگێڕانی لق پێشوازیان كرد له‌ شاندێكی مه‌ڵبه‌ندی  هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی (كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان) كه‌ به‌ مه‌به‌ستی زیاتر پته‌و كردنی برایه‌تی‌و هاوكاریكردنی نێوان زانایان سه‌ردانه‌كه‌یان رێكخستبوو.

مێوانه‌كان پێكهاتبوون له‌به‌ڕێزان مامۆستا (عبدالرحمان عبدالرحیم) لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندو مامۆستا (به‌هائه‌دین خالد ) كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندو مامۆستا (نه‌جمه‌ ددین عبدالله) به‌رپرسی لقی شاه‌زووری زانایانی كۆمه‌ڵ‌و مامۆستا (ته‌ها بۆیه‌نی) كارگێری لقی زانایانی كۆمه‌ڵ‌و مامۆستا (ئه‌مین سعید) به‌رپرسی ناوچه‌ی سه‌یدصادقی زانایانی كۆمه‌ڵ‌و مامۆستا (هه‌ژار شاره‌زووری) به‌رپرسی ناوچه‌ی سه‌یدصادقی كۆمه‌ڵ‌و مامۆستا (سه‌ردار حسن) كارگێڕی ناوچه‌ی سه‌یدصادقی زانایان له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا شێخ غازی نێرگسه‌جاری به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوان كراو باسی په‌یوه‌ندی برایه‌تی‌و سه‌قامگیری ئاشتی كوردستان‌و ناوچه‌كه‌ كرا.

له‌لایه‌ن مامۆستا (عبدالرحمان) باسی گرنگی ڕۆڵ‌و پێگه‌ی زانایان له‌ ڕابردوو ئێستاو داهاتوودا كراو فه‌رمویان زانایان هۆكاری یه‌كه‌می ئاشتی‌و ته‌بایی كۆمه‌ڵگاو خێزانه‌كانیشن، دانیشتنه‌كه‌ دووكاتژمێری خایاندو پاشان میوانه‌كان به‌ڕیزه‌وه‌ به‌ڕێكران.