ئێستا كه‌له‌وه‌رزی هاوینداین ( وهلهههمووكات) پێویسته موسڵمانان زۆر گرنگی بده‌ن به‌پاك و خاوێنی لاشه‌و جل وبه‌رگیان ، وه‌خۆیان بپارێزن له پیسی و چڵك و بۆن ئاره‌قه‌و..هتد.، وه ئهولاشهی كه ئه‌مانه‌ته له‌لامان پێویسته به‌وپه‌ڕی وه‌فاوه پارێزی لێ بكه‌ین ، توخودا شوره‌یی و نه‌نگ نیه مرۆڤی موسڵمان خه‌ڵكی بێزاری لێ بكه‌ن و لهبهربۆن ئاره‌قه‌و گۆره‌وی و.. بۆنی ناخۆشی ڕاكه‌ن؟!
-لاشه‌و شمهكتان پاك كه‌نه‌وه خواش سینه‌و دڵ و ده‌روونمان پاك كاته‌وه،
*ئێمه له‌پاك و خاوێنی ده‌ره‌كی ده‌بێ گرنگی بده‌ین به:
1- پاك وخاوێنی : جه‌سته‌و ده‌م وچاوو پرچ و ده‌م وددان و پێ كان و بن هه‌نگڵ و نینۆك كردن و..هتد.
2-پاك و خاوێنی: ماڵ و مه‌تبه‌خ و مڕافق و شه‌قام و مزگه‌وت و قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه‌و دائیره‌و سه‌یاره‌و .. ژینگه‌و..هتد.
ئه‌گه‌ر سهرنجهدهین هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو ده‌قانه له شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌تی ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه كه ئیسلامه‌تی چه‌نده گرنگی داوه به پاك و خاوێنی (له هه‌موو ڕوویێكه‌وه)،
* ئینجا ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه به‌كورتی له‌سه‌ر پاك‌و خاوێنی ڕووه ئاشكراكه له‌خۆمان و له‌ده‌وروبه‌ر..ئه‌م جاره‌شیان باسی پاك و خاوێنی ناوه‌كی (ڕووه شاراوه‌كه) ده‌كه‌ین ئه‌ویش: له ڕق و كینه‌و داخ له‌دڵی به‌رامبه‌ر به یه‌كتری! هه‌ر له زووه‌وه بێ باوه‌ڕان له‌به‌رامبه‌ر موسڵمانان حقدیان هه‌بووه‌و هه‌یه! هه‌روه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ((قَدْ بَدَتِ الْبَغْضَاوُ مِنْ أَفْؤاهِهِمْ ؤمَا تُخْفِي صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ)) أل عمران:118،ڕق وكینه‌و داخ له‌دڵیان به‌هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی لێیان به‌ده‌ر ده‌كه‌وی وه ئه‌وه‌ی له‌ناو سینه‌یان هه‌یه له (حقد) به‌رامبه‌ر به موسڵمانان زۆر زیاتره! پاشان له هه‌مان سوڕه‌ت و له سه‌ره‌تای ئایه‌تی دوواتر ده‌فه‌رموێ:
((هَا أَنْتُمْ أُولَاوِ تُحِبُّونَهُمْ ؤلَا يُحِبُّونَكُمْ)) ئێوه (ئه‌هلی ئیمان) ڕێزیان لێ ده‌گرن و (داخ له‌دڵ و بێ حقدو حهسهدن) به‌رامبه‌ریان له‌به‌ر ڕه‌ئفه‌ت و به‌زه‌یی و خاوێنیتان، به‌ڵام ئه‌وان (كافران و مونافیقان) خۆشیان ناوێن و ڕێزی وه‌ك پێویستتان لێ ناگرن له‌به‌ر دڵ ڕه‌قی و ڕه‌شی و حقدو حه‌سه‌دی كافرو دووڕووان به‌رامبه‌ر ئه‌هلی ئیمان! پاشان هه‌ر له‌ته‌واوی ئه‌م ئایه‌ته ده‌فه‌رموێ: ((ؤإِذَا لَقُوكُمْ قَالُوا يََمَنَّا ؤإِذَا خَلَوْا عَضُّوا عَلَيْكُمُ الْأَنَامِلَ مِنَ الْغَيْظِ)) هه‌ر كات و له‌هه‌ركوێ گه‌یشتن به موسڵمانان ده‌ڵێن ئێمه‌ش بڕوامان هێناوه به‌وه‌ی به‌سه‌ر محمدصلی الله علیه‌وسلم دا به‌زیوه وهههركاتێكیش پشتی خۆیان كرد‌و یا چوونه شوێنێك كه هه‌ر خۆیان بوون و بڕوادارانی لێ نه‌بوو ئیتر ده‌ست ده‌گه‌زن له‌تاوان (و له بینینی كۆكی و ئیصڵاحی و برایه‌تی به‌ینی موسڵمانان)، كه ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی حقدو بوغز‌و حه‌ساده‌ت و داخ له‌دڵیانه به‌رامبه‌ر به موسڵمانانه! ئینجا له‌كۆتایی ئایه‌ته‌كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ((قُلْ مُوتُوا بِغَيْظِكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ)) واته: پێیان بڵێ ئه‌ی محمد به‌و جوله‌كانه (یاخود سیفه‌ت جوله‌كانه) بمرن له‌تاوان و داخی موسڵمانان خوا شاره‌زایه به‌وه‌ی (هه‌رچیه‌ك) له‌ناو دڵه‌كاندایه، بۆیه هه‌ر به‌روبومی خه‌رابی ئهوحقدو بوغزهیانه: ((إِنْ تَمْسَسْكُمْ حَسَنَةٌ تَسُؤْهُمْ ؤإِنْ تُصِبْكُمْ سَيِّئَةٌ يَفْرَحُوا بِهَا)) أل عمران: 120،هه‌ركاتێك موسڵمانان ببینن بهكۆكی و یه‌كده‌ستی و یه‌ك هه‌ڵوێستی (یا هه‌ر شتێكی باش بۆ موسڵمانان وه‌ده‌ست بێ) ئه‌وه پێ دڵته‌نگ ده‌بن و خه‌فه‌ت دایانی ده‌گرێ وه هه‌ر ناكۆكی و لێكترازانێكیش له موسڵمانان ببینن و ڕووبدات ئه‌وه پێی خۆشحاڵهبن!
ئینجا هه‌موو ئه‌وانه تایبه‌ته به بێ باوه‌ڕوو دوو ڕووانه: ((الَّذِينَ يُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ ؤلَا يُصْلِحُونَ)) ألشعراو:152! ئه‌وانه‌ی گهرهكیانهو ئامانجیان ئه‌وه‌یه تۆوی فه‌سادی و دووبه‌ره‌كی و تاوان له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی بڵاو كه‌نه‌وه! له‌چاكسازی دا نین! به‌ڕاستی زۆر جێگای نیگه‌رانی و داخ ده‌بێت موسڵمانان ئه‌و ڕه‌ووشته ناشیرینانه له‌خۆیان بێننه دی! ئێمه خوای گه‌وره نیعمه‌تی باشی پێداوین: (نیعمه‌تی باوه‌ڕو خواناسی و پێغه‌مبه‌رێكی نازدارو دینێكی جوان و..) كه‌چی به‌رامبه‌ر به‌یه‌كدی داخ له‌دڵ و به ڕك و كینه‌و بوغزبین؟! له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ ئه‌وه ناشاردرێته‌وه كه ملمان ناوه‌ته ملی یه‌كدی و هه‌ر ئه‌وه‌نده پشتمان تێك كرد و كه‌سێك (یاخود كه‌سانێك)یش هه‌بن گوێمان بۆ بگرن ئینجا لێی گه‌ڕێ له زه‌مب و باسی یه‌كتری كه هه‌مووی هه‌ڵقوڵاوی نه‌فس و شه‌یتانه تووشی ئه‌م هه‌موو بوغز‌و داخ له دڵیهمان ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌یه‌كدی! وه‌ك ده‌ڵێی ده‌تگاتێ به ده‌م و چاوێكی گه‌ش و به زوبانێكی شیرین و ته‌وقه‌ی گه‌رمت له‌گه‌ڵ ده‌كا به‌ڵا م هه‌ر پشتت هه‌ڵكرد ئینجا لێی گه‌ڕێ له‌باست، دڵێكی هه‌یه وه‌كو دڵی ئه‌بو له‌هه‌ب! به‌ڵام هه‌ركه‌س وابكا ئه‌وه خۆی موفلیسی قیامه‌ت ده‌كات وه لهدونیاش خۆی تووشی چه‌ندین ڤایرۆس و نه‌خۆشی ده‌كات! بۆ نمونه: وه‌كو گونیه په‌تاته‌یه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌ڵی گری بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌مووی لهباریهكا بۆ گه‌نیو ده‌بێت سوێند به‌خوا هه‌ركه‌س وابێ و داخ له‌دڵ و بهبوغزو ڕق و كینه بێت به‌رامبه‌ر به موسڵمانان هه‌ناوی خۆی بۆگه‌نی ده‌كات به‌شێوازی په‌تاته، بۆیه خوای گه‌وره مه‌دحی به‌هه‌شتییان ده‌كات و یه‌ك له ڕه‌وشته به‌رزو جوانه‌كانیان باس ده‌كات و ده‌فه‌رموێ: ((ۆنَزَعْنَا مَا فِی صُدُوڕهِمْ مِنْ غِلٍّ)) ألاعراف:43، هه‌رچی حیقدو بوغز‌و حه‌سه‌ده له‌ناو دڵیان ڕای ده‌ماڵین و ڕك و كینه‌یه‌ك كه له دونیا به‌رامبه‌ر به‌یه‌كدی هه‌یان بووه ئا ئهلهوێ نای هێڵین، ئینجا ئه‌وه بۆ به‌هه‌شت (خوا به‌هه‌شت بكات به‌ماڵی هه‌موومان)، به‌ڵام ئه‌ی بۆ دونیاش نابێ بۆ خۆمان و بۆ ئیمانمان دڵ و ده‌رونی خۆمان خاوێن كه‌ینه‌وه به‌رامبه‌ر به‌یه‌كدی و گه‌رده‌نی یه‌كتری ئازاد كه‌ین له‌به‌ر خوا هیچ شتێ له‌ڕق و كینه‌و ئیره‌یی له دڵی خۆمان نه‌هێڵین؟ خوای گه‌وره باسی جیل له‌دوای جیل ده‌كات و (به‌م بۆنه‌یه‌وه مه‌دحی ئه‌و جۆره بڕوادارانه ده‌كات كه دوعا بۆ یه‌كدی ده‌كه‌ن نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو بۆ ئه‌وانه‌ی پێش خۆشیان دوعایان بۆ ده‌كه‌ن هه‌روه‌ك ده‌رباره‌یان) ده‌فه‌رموێ: ((ؤالَّذِينَ جَاوُوا مِنْ بَعْدِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا ؤلِإِخْؤانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالْإِيمَانِ ؤلَا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلًّا لِلَّذِينَ يََمَنُوا رَبَّنَا إِنَّكَ رَوُوفٌ رَحِيمٌ)) ألحشر: 10، بۆیه له كۆتاییدا ده‌ڵێم: ئێمه‌ی موسڵمان پێویستیمان به هه‌ردوو پاك و خاوێنی (ناوه‌كی و ده‌ره‌كیه) وه پێویسته لهههڵسو كه‌وت و ژیانی ڕۆژانه‌مان ڕه‌نگبداته‌وه. |