راگه‌یاندنی لقی سۆران: سه‌ر له‌به‌یانی 22/2/2014 به‌یاوه‌ری لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان، به‌رێز مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌شداری كرد له‌مه‌راسیمێكی ئاینی تایبه‌ت به كه‌سایه‌تی ئاینی‌و ڕابه‌ری ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی شێخ عوسمان سیراجه‌ددین كه سه‌نته‌ری زانایان بۆ چالاكی ئاینی به‌مه‌به‌ستی ڕێزلێنان و ده‌رخستنی پێگه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیه ئاینیه سازیكردبوو. ئه‌مه‌و له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا كه‌هه‌ریه‌ك له‌شێخ شه‌جیع بارزانی نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و كرمانج عزه‌ت قایمقامی قه‌زای سۆران‌و نه‌وه‌كانی شیخی مه‌رحوم‌و مامۆستایانی ئاینی‌و كه‌سایه‌تی و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی سنوره‌كه ئاماده‌ی بوون، دوای خوێندنه‌وه‌ی وتاری به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن مه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عید به‌رپرسی سه‌نته‌رو، وته‌ی بنه‌ماله‌ی شێخ عوسمان‌و قایمقامی سۆران. سه‌رۆكی زانایان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و تیایدا رۆلی بنه‌ماڵه‌ی شێخ عوسمانی نه‌قشبه‌ندی له‌مه‌ڕ پێگه‌یاندنی مامۆستای ئاینی‌و، په‌ره‌پێدانی حوجره‌و خزمه‌تكردنی بواری ته‌صه‌ووف‌و پێگه‌یاندنی كه‌سایه‌تی خواناس‌و ئه‌هلی عیرفان له‌كوردستان‌و كاركردن له‌سه‌ربیری میانره‌وه‌ی ئاینی له‌كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌و بنه‌ماله‌وه بۆ ئاماده‌بوان روونكرده‌وه، هه‌ر له‌میانه‌ی وته‌كه‌یدا به‌ڕێزیان رایانگه‌یاند: كه ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه هه‌ر له‌كۆنه‌وه مێژوویه‌كی پیڕ سه‌روه‌ریان تۆماركردوه له‌هاوسۆزی بۆ نیشتمان‌و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كه‌هه‌میشه شتێكی جیاكه‌ره‌وه نه‌بوه له‌دیدی بنه‌ماڵه‌ی شێخ عوسمانی نه‌قشبه‌ندی و پردی به‌هێزی ناساندنی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بوونه له‌مه‌ڕ دینداری‌و خواناسی گه‌له‌كه‌یان، گوتیشی: تا له كوردستان بیری ته‌سه‌وف‌و خوێندنی حوجره‌كان به‌هێز بوو، هیچ گرژی‌و ئاڵۆزی‌و توند‌و تیژیه‌ك دروست نه‌بوو، به‌ڵام گیانی لێبورده‌یی‌و هه‌ستی نیشتمانی‌و دینداری هه‌موو شتێك بوو، هه‌میشه رێبازی ته‌سه‌وف ره‌مزی ئه‌خلاق بووه. ئه‌مه‌و به‌رێزیشیان هیوایان خواست كه‌هه‌موولایه‌ك به‌یه‌كه‌وه ڕێز له‌و جۆره كه‌سانه بگرین كه‌هه‌میشه وه‌ك سامانێكی گه‌له‌كه‌مان سه‌یر بكه‌ین‌و پله‌و پێگه‌یان له‌به‌رچاوبگرین كه ته‌مه‌نی خۆیان له‌خزمه‌ت ئاینی پیرۆزی ئیسلام به‌ڕێكردوه. شایه‌نی وتنه هه‌رله‌میانه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا چه‌ند خه‌ڵاتێك به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه دابه‌شكران كه‌رۆلیان هه‌بوه له‌پێشخستنی بواری ته‌صه‌ووف له‌كوردستان‌و دواتریش دوو لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر مێژوو ته‌مه‌نی شێخ عوسمان نه‌قشبه‌ندی له‌لایه‌ن شێخ موحسین موفتی و دكتۆر مادح به‌رزێوه‌ی پێشكه‌شكران‌و كۆتای به‌مه‌راسیمه‌كه هات. |