رۆژی دووشه‌ممه 24/2/2014 شێخ ئه‌سعه‌د نه‌قشبه‌ندی نه‌وه‌ی شێخ عوسمان سیراجه‌ددینی نه‌قشبه‌ندی به‌یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران‌و ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئاینی سه‌ردانی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌رپرسی لق به‌رێز مه‌لاخالد مه‌له‌كی‌و ئه‌ندامانی لق به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا. له سه‌ردانه‌كه‌دا رۆڵی ته‌سه‌ووف‌و خزمه‌تكردنی بواری ئاینی له‌لایه‌ن بنه‌ماله‌ی بیاره‌وه به‌گرنگی‌و بایه‌خه‌وه باسی لێوه كرا‌و، ستایشی په‌یره‌وانی ته‌ریقه‌ت‌و په‌ره‌پێدانی بیری میانڕه‌وه‌ی ئه‌هلی ته‌سه‌ووف كرا. له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه شاندی میوان سوپاسگوزاری خۆیان بۆ مامۆستایانی ئاینی ده‌ربڕی له‌مه‌ڕ هاوكاری‌و پیشتگیری كردنی ته‌ریقه‌ت‌و ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی له‌ده‌ڤه‌ری سۆران لێیان كراوه. له‌كۆتايی دانیشتنه‌كه‌شدا هه‌ردوولا دووپاتی پشتگیری‌و هاوكاری نێوان خۆیان بۆ یه‌كتر ده‌ربڕی. راگه‌یاندنی لقی سۆران |