رۆژی سێشه‌ممه 25/2/2014 لقی ڕانیە کۆبونەوەی مانگی دووی ئەنجامدا. سەرەتای کۆبونەوەكه بە چەند ئایەتێک لە قوڕئانی پیرۆز دەستی پێ‌کرد، دواتر بەرپرسی لق م.عبدوڵا وێڕای بەخێرهێنانی ئاماده‌بوان دەست خۆشی کار‌و چالاکیەکانی لێکردن‌و، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌تانه كرا تەقینەوەو خۆ تەقاندنه‌وه بە کارێکی خراپ‌و دوور له دین وەسف کرا‌و، ئه‌وه‌شیان روونكرده‌وه كه تەریقەتی قادری نەقشی رێبازێكی میانەڕەو دووره له توندی تیژی‌و،به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه بریتی بوو له باسی دواکەوتنی موچەی كارمه‌ندانی حكومه‌تی هه‌رێم كه حكومه‌تی عێڕاقی به سته‌م ئابڵوقه‌ی خستۆته سه‌ر هه‌رێم‌و بۆته هۆكارێك بۆ سستی ژیان‌و ئاڵوگۆڕ له بازاڕه‌كاندا، له كۆتایشدا جه‌خت لەوە کرایه‌وه کە دانیشتنەکان به ڕێكتر ئەنجام بدرێن بۆ بەرەو پێشچونی کارەکانی لق. ئاماده‌بوان به یه‌كه‌وه دوعای باران بارینیان له خوای گه‌وره كرد‌و، به گوێگرتن له راپۆرتی ناوچه‌كان كۆتایی به كۆبونه‌وه‌كه هات. ڕاگەیاندنی لقی رانیه |