راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان: سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مرۆ ،له ژێرچاودێری {شێخ نیاز راغب دێگه‌یی} به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و، به هه‌ماهه‌نگی و،سه‌رپه‌رشتی ناوه‌ندی چالاكی وپێگه‌یاندنی {3}لاوانی هه‌ولێر، له‌باره‌گای ناوه‌ند، خولی{ فێربوونی قورئانی پیرۆز،} كه له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ئه‌م خوله ده‌ستی پێكردبوو ، كۆتایی پێ هێندرا.
شایه‌نی باسه مه‌لا سه‌ید صد ی‌ق كه پرانی ،به‌ناوی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان ، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، كه تیایدا وێڕای ده‌ستخۆشی له ناوه‌ندی {3 } لاوان، پیرۆزباییه‌كی گه رمی له قوتابیانی به شداربوو له خوله كه كرد، له پاشان دیاری لقی هه ولێری یه‌كێتی زانایانی ، به سه‌ر تێكڕای قوتابیان و، مامۆستایانی خوله‌كه دابه‌ش كرد.
|