لقی شاره‌زووری كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجامدا


ڕۆژی پێنج شه‌مه‌ 27/2/2014 لقی شاره‌زوور یه‌كێتی زانایان به ‌ئاماده‌بونی به‌رپرسی لق‌و جێگرو كارگێڕان‌و به‌رپرسی ناوچه‌كان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی  ئه‌نجامدا.

سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ چه‌ند ئایه‌تیَك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد‌و، دواتر به‌رپرسی لق به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی كردو ته‌وه‌ره‌كانی دانیشتنه‌كه‌ی  خسته‌ ڕوو دواتر گفتوگۆیان له‌ سه‌ر كران كه‌ ‌بریتی بوون له‌م بابه‌تانه‌:

 ده‌ستخۆشی‌و ماندو نه‌بوون له ‌مانگی مه‌ولودا بۆ گشت مامۆستایانی ئایینی‌و، ده‌ست خۆشی بۆڕۆڵی جوانی دڵسۆزی‌و اصلاحی زانایانی ناوچه‌ی سیدصادق، به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌ بریتی له‌ باسكردنی بارودۆخی ئابوری هه‌رێم‌و ده‌ست پێوه‌گرتنی دارایی‌و كمكردنه‌وه‌ی  ‌خه‌رجییه‌كان به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران‌و، داواش له ‌هه‌موو مامۆستایان كرا وه‌ك كاری هه‌میشه‌ییان كاربكه‌ن بۆ یه‌كڕیزی جه‌ماوه‌روهاوكاری فه‌رمانبه‌ران .

له‌ كۆتاییی كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسی ناوچه‌كان ڕاپۆرت‌و چالاكی‌و پێشنیاری ناوچه‌كانیان خوێنده‌وه‌وهه‌مووبابه‌ته‌كان قسه‌وگفتوگۆیان له‌سه‌ركراو كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌سه‌كه‌وتووی كۆتایی هات.