سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه 27/2/2014 به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و لێپرسراوی لقی گه‌رمیان‌و ئاماده‌بوونی كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی لق‌و به‌رپرسی ناوچه‌كان لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا. سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو، پاشان كۆبوونه‌وه تیشكی خسته سه‌ر ره‌وشی ئێستای كوردستان‌و به تایبه‌تی ئه‌و ئابڵوقه ئابوریه حكومه‌تی عیراقی ماوه‌یه‌كه وه‌كو كارتێك به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان به كاری ده‌هێنێت. پاشان كار‌و چالاكی‌و پرۆژه‌و هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كێتی زانایان‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چالاكیه‌كانی لقه‌كه له ماوه‌ی هه‌ر دوو مانگی كانونی دووه‌م‌و شوباتی 2014 دا خرانه روو. هه‌روه‌ها به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه بریتی بوو له به‌رنامه دانان بۆ كاری داهاتووی له‌قی گه‌رمیان. كۆبونه‌وه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی ناوچه‌كان كۆتایی هات. دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان. |