لقی سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو باسی چه‌ندپرسێكی هه‌ستیارو تایبه‌ت ده‌كات


ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 2/3/2014 به‌ سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌تاپێنجوێنی جێگری لێپرسراوی لق لقی سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.

 سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌ دوای به‌خێرهێنان له‌وته‌یكدا جێگری لێپرسراوی لق سڵاوی لێپرسراوی لقی به‌ئاماده‌بوان ڕاگه‌یاندو هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ كاروباره‌كانی زانایانی ئاینیدا بۆخواستن، له‌ به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا باسی ئیش‌و كاره‌كانی زانایانی ئاینی بۆ هه‌موان كردو تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وقه‌یران‌و گیروگرفتانه‌ی كه‌ ڕوبه‌ڕوی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بوه‌ته‌وه‌ به‌ تایبه‌تی چینی كریكارو فه‌رمانبه‌ران له‌ دوا كه‌وتنی موچه‌كانیاندا، ئه‌وه‌شی بۆ ئاماده‌بوان ڕون كرده‌وه‌ كه‌ مامۆستایانی ئاینی ڕۆڵی پێشه‌نگ‌و دڵسۆزانه‌ی خۆیان بگێڕن له‌پێناو به‌دیهێنانی خواسته‌كانی هاوڵاتیانداو، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌سته‌مه‌ ناڕه‌وایه‌ش كرد كه‌ حكومه‌تی ناوه‌ند له‌ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات‌و پێویسته‌ له‌و پێناوه‌شدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و نوێنه‌رانی كورد له‌ حكومه‌تی ناوه‌ند رۆڵی دڵسۆزانه‌و حه‌كیمانه‌ی خۆیان بگێڕن‌و به‌ جۆرێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندابێت‌و، حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌دوای چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تیدا بگه‌رێت‌و ئه‌م قه‌یرانه‌ ترسناكه‌ به‌زویی تێپه‌ڕێنێت،

هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی وته‌كه‌یدا جێگری لێپرسراوی لق: تیشكی خسته‌ سه‌ر یاده‌كانی ڕاپه‌ڕین‌و مانگی ئازار له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ داوای كرد مامۆستایانی ئاینی له‌ ڕێگه‌ی وتاره‌كانی ڕۆژانی هه‌ینیه‌وه‌ باس له‌ سته‌م‌و ئازاره‌كانی گه‌لی كورد بۆ هاوڵاتیان بكه‌ن‌و، هه‌روه‌ها باسی پاراستنی یه‌كڕیزی گه‌لی كورد بكه‌ن له‌پێناو ده‌سكه‌وته‌كانی ڕاپه‌رین‌و به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی ڕاپه‌رینی بۆ ئه‌نجامدرا. له‌ به‌شێكی تری وته‌كانیدا داوای كرد مامۆستایانی ئاینی هانی هاوڵاتیان بده‌ن بۆ وه‌رگرتنی كارتی تایبه‌تی ئه‌لكترۆنی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژارنه‌كان، ئه‌و زیانانه‌شی بۆ هاوڵاتیان ڕون بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ڕوی كه‌مته‌رخه‌می به‌رامبه‌ر خاك‌و نیشتیمان كه‌سانێك بیر له‌ فرۆشتنی ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ش وه‌كو لایه‌نی ئاینی كارێكی حه‌رامه‌و له‌هه‌مان كاتدا به‌ فرۆشتنی خاك‌و نیشتیمان مه‌زه‌نده‌ ئه‌كرێت. له‌ كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا ئاماده‌بوان ڕاو سه‌رنج‌و پێشنیازه‌كانیان خسته‌ڕو بریاری پێویست له‌و باره‌یه‌وه‌ دراو كوبونه‌وه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی پێهات.