پەیمانگای ئەزهەر سمینارێكی ژینگەیی ساز كرد


لە دریژەی كارو چالاكیەكانیان‌و بۆ زیاتر برەو دان بە ئاستی زانستی قوتابیان‌و وشیاركردنەوەیان پەیمانگای ئەزهەر لە هەولێر هەڵسا بە سازدانی سمینارێك لە ژێر ناویشانی [ پێویستی ژینگە لە ژیانی مرۆڤ ] بۆ بەڕێز (ماموستا كامەران) بەرێوەبەری ژینگە لە وەزارەتی پەروەردە.

سەرەتا بەڕێز مامۆستا كەمال عزیز بەرێوەبەر پەیمانگا هەڵسا بە باسكردنێكی پوختی ژینگە‌و پێویستی لە ژیانی مرۆڤداو، ئەوی بۆ قوتابیان رون كردەوە كە دەبێت قوتابیان پێشەنگ بن لە وشیار كردنەوەی خەڵكی بۆ پاراستنی ژینگە.

پاشان مامۆستا كامەران بابەتەكەی بۆ ئامادەبوان شیكردەوەو، هەروەها گرنگی ژینگەی لە ژیانی مرۆڤدا رونكردەوە ئاماژەی بەوەش كرد كە  ئایینی پیرۆزی ئیسلام  چەندە گرنگی زۆری بە ژینگەو پاراستنی داوە، لە بەشێكی تری وتەكانیدا ئاماژەی بەوەكرد كە دەبێ هەموو تاكێك لە ئاست بەرپرسیارەتی خۆی هەڵسێ بە پاكڕاگرتنی ژینگەو، باسی ئەو هۆكارانەشی كرد كە دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگەو وتی: دەبێت رێگری بكەین لە بڵاوبونەوەی ئەو پاشماوانەی دەبنە هۆی بیسبوونی ژینگە .

لە كۆتاییدا قوتابیان بە سەرنج‌و پێشنیارو پرسیارەكانیان بابەتەكەیان دەوڵەمەندتر كرد .