یەكێتی زانایان بەشداری مەراسیمی هێنانەوەی 93 روفاتی بارزانی دەكات

 

رۆژی پێنجشەممە 6/3/2014 شاندێكی یەكێتی زانایان بە سەرۆكایەتی مامۆستا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێودەوڵەتی هەولێر بەشداریان كرد لە مەراسیمی هێنانەوەی روفاتی 93 جینۆسایدكراوی بارزانیەكان كە لە خواروی عێراقەوە گەڕێندرابونەوە بۆ باوەشی نیشتیمان.

لە مەراسیمەكەدا وتاری بەڕێزان سەرۆكی هەرێمی كوردستان‌و وەزیری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان پێشكەشكران‌و پاشان روفاتی جینۆسایدكراوان بەرەو كۆتا مەنزڵیان لە دەڤەری بارزان بەڕێكران.

‌شایەنی باسە هەریەك لە مامۆستا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و مەلا هەندرێن بالیسانی لە راگەیاندنی یەكێتی زانایان یاوەری سەرۆكی یەكێتی زانایان بوون.

لە درێژەی پلانەكانی رژێمی بەعسی لە ناوچو بەرامبەر گەلی كورد ئەوەبوو لە ساڵی 1983 هەڵسا بە جینۆسایدكردنی 8000 هەشت هەزار پیاوی بارزانی كە لە ناوەراست‌و خواروی عیراق زیندەبەچاڵ كران.

ئا: م هەندرێن بالیسانی- ابن الشهیدین