لقی سلێمانی یەكێتی زانایان سەردانی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكات


ڕۆژی سێشەممە 4/3/2014 شاندێكی لقی سلێمانی یەكێتی زانایان بە سەرۆكایەتی مامۆستا عەتامحمدپێنجوێنی جێگری لێپرسراوی لق‌و ئەندامێتی كارگێڕانی لق سەردانی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیان كردو لەلایەن شێخ لگیف شێخ عمر لێپرسراوی مەڵبەندەوە بە گەرمی پێشوازیان لێكرا.

دوای بەخێرهێنان لە وتەیەكدا جێگری لێپرسراوی لق بەناوی بەرپرسی لق‌و سەرجەم ستافی لقەوە سوپاسی لگیف شێخ عمری كرد بۆ ئەوپێشوازیەی لێی كردن‌و  لە هەمان كاتدا پێشتر بەڕێزیان دەست پێشخەریان كردبو سەردانی بارەگای لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیان كردبو.

 لە بەشێكی تری وتەكەیدا جێگری لێپرسراوی لق باسی لەو قەیرانانە كرد كە ڕوبەڕوی هەرێمی كوردستان بە گشتی‌و شاری سلێمانی بە تایبەتی بوەتەوە هیوای خواست لایەنەپەیوەندیدارەكان بە زوترین كات بیر لە چارەسەری گونجاو بكەنەوەو چیتر ئەو قەیرانانە درێژە نەكێشن‌و هەموان ساڵیادی ڕاپەڕین بكەینە دەسپێكی یەكخستنەوەی نێوماڵی كوردی‌و دەست بخەینە نێو دەستی یەكتر لەپێناو بەرژەوەندیە باڵاكانی گەلی كوردا.

دواتریش لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە وتەیەكدا بەخێرهاتنی شاندی زانایانی ئاینی كردو باسی لەدەورو ڕۆڵی كاریگەرانەی زانایانی ئاینی كردو، داوای كرد لەو كات‌و ساتە هەستیارەدا زیاتر هەوڵبدەن ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لەپێناو دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ كێشەكان.

پاشان هەردولا بڕیاریاندا ئەم جۆرە سەردان‌و هەماهەنگیانە درێژەی هەبێت.

دواتریش شاندی زانایانی ئاینی بەرێزەوە بەڕێكران.