ڕۆژی 6_ 3 _2014 به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی داخوازیه‌كانی شه‌قام شاندێكی باڵای ووتارخوێنانی شاری سلێمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی قایمقامی شاری سلێمانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن ئاوات محمدقایمقامی مه‌ركه‌زی شاره‌وه به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا . سه‌ره‌تا له وته‌یه‌كدا به‌خێرهاتنی شاندی زانایانی سلێمانی كرد‌و، سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وتارخوێنای شاری سلێمانی كرد، كه ڕۆڵی كارا‌و كاریگه‌ریان دیوه له سه‌رجه‌م پێشهاته‌كانداو، ڕۆڵی زانایانی ئاینی به‌رزوپیرۆز نرخاند. له به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا باسی له كاروچالاكیه‌كانی لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی شاری سلێمانی كرد له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی باڵای هاوڵاتیانداهه‌نگاوی باشیان ناوه‌و، ده‌وری زانایانی ئاینی له سه‌رخستنی ئیشوكاری لیژنه‌كان به‌رز نرخاند. له به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا باسی پرۆسه چاره‌نوس سازه‌كان كرد به‌تایبه‌تی كارتی ئه‌لكترۆنی كه له ئێستادا له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت، له‌م ڕوه‌وه قایمقامی سلێمانی داوای له وتارخوێنانی شاره‌كه كرد كه زیاتر هانی هاوڵاتیان بده‌ن و گرنگی ئه‌وپرۆسه‌یه بۆ جه‌ماوه‌ر له ڕوانگه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه‌ر ِون بكه‌نه‌وه هه‌تا له داهاتوداسه‌نگ و قورسایی گه‌لی كورد زیاتر بێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو به‌دیهێنانی سه‌رجه‌م خواسته ڕه‌واكانی گه‌لی كورد به‌بێ جیاوازی . پاشان به‌ڕێز مامۆستانجم ا‌لدین قادر لێپرسراوی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان له وته‌یه‌كدا سوپاسی قایمقامی شاری سلێمانی كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه‌ی له زانایانی ئاینی كرد‌و، ئه‌م جۆره سه‌ردان و هه‌ماهه‌نگیانه‌ی به كارێكی پێویست زانی . له به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا لێپرسراوی لق باسی له‌و قه‌یرانه كرد كه ڕوبه‌ڕوی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بوه‌ته‌وه و، له‌م كات و ساته هه‌ستیاره دانه یارانی گه‌لی كورد مامه‌ڵه‌ی سیاسی به قوتی هه‌ژارانه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش شه‌قامی كوردی توشی بێزاری و ناڕه‌زایی كردوه . له به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا باسی له سه‌ردانی شاندی زانایانی ئاینی بۆ شاره‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا كرد به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ناڕه‌زاییه‌كان به گه‌وره مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه به مه‌به‌ستی هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی. له به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا باسی له چه‌ند گرفتێكی تری هاوڵاتیان كرد، كه‌پێویسته چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ئه‌نجام بدرێت. دواتریش ئاماده‌بوان به چه‌ندپێشنیازو سه‌رنجێك به‌شداریان كرد‌و، پاشان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا هه‌ر یه‌ك له قایمقامی شاری سلێمانی و لێپرسراوی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كه‌یان بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن خسته ڕو كۆبونه‌وه‌كه به سه‌ركه‌وتویی كۆتایی پێهات و شاندی زانایانی ئاینی به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێكران |