لقی پشده‌ر به‌شداری ده‌كات له‌ كۆنفراسی پرسی به‌ ده‌وڵه‌ت بوونی كوردستان


 رۆژی چوارشەمە 5/3/2014 له‌ شاری هه‌ولێر رێکخراوی ستاندارد بە هاوكاری فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیەكان‌و بە بەشداری یەكێتی زانایان‌و مامۆستایانی ئایینی‌و چەند كەسایەتیەكی ئایینی لە كوردستان کۆنفرانسێکی بۆ تاوتوێکردنی پرسی بە دەوڵەت بوونی گەلی كورد سازدا.                        له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا شاندێكی لقی پشده‌ر كه‌ پێكهاتبوون له‌ ( لێپرسراوی لق م ملا   احمدی خانقا، م ملا علی هێرۆیی ) به‌شداری ئه‌م كۆنفراسه‌یان كرد .

كۆنفرانسه‌كه‌ له‌ ژێر ناونیشانی (كۆنفرانسی مامۆستایانی ئایینی لە بارەی مەلەفی مافی چارەنوس) لە هۆڵی جودی شاری هەولێر ئەنجامدرا.

له‌ دوای پێشكه‌شكردنی ژماره‌یه‌ك وتار كه‌ له‌ لایه‌ن مامۆستایانه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌، به‌شی كۆتایی کۆنفرانسەكەش بریتی بوو لە گفتوگۆیەكی كراوە لە نێوان بەشدابوان‌و لە دەر ئەنجامەكەشی ئەو بڵاوكراوەیە راگەیەنرا:

                             ( بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ )

لەژێر رۆشنایی فەرمایشتی خوای گەورە (وَجَعَلۡنَٰكُمۡ شُعُوبا وَقَبَآئِلَ لِتَعَارَفُوٓاْ) لەبەر ئەوەی گەلی کورد بە ویستی خۆی ئایینی ئیسلامی هەڵبژاردووە‌و، بەدرێژایی مێژوو خۆی لە ئایینی ئیسلام لای نەداوە.                                                                         لەبەر ئەوەی ستەمی مێژوویی لێکراوە، کە مافی چارەنووس‌و دامەزراندنی دەوڵەتی پێ ڕەوا نەبینراوە، ئەمەش بە پاڵپشت بە پیلانە نێودەوڵەتیەکان‌و فەتوا نا بەجێکان، لەبەر ئەوەی سەرکردەکانی شۆرشەکانی کورد لە مێژوودا لە زانایانی ئیسلام بوونە‌و شۆرشەکانیان بە بەڵگەی شەرعی هەڵگیرساندووە.                           بۆ دێژە پێدانی کرداری شۆرشگێرانە‌و دینپەروەرانەی ئەوان لەم مەیدانەدا دەستەیەک لەزانایانی کوردستان ئەم بەڵگەنامە شەرعیەمان دەرکرد.                     (بە پشت بەستن بە مەبەستە شەرعیەکان‌و بەڵگەکانی فیقهی ئیسلامی، گەلی کورد مافی تەواوی هەیە بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسی خۆی‌و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ بە ڕێگای ئاشتیانە، ئەمەش مافێکی خواییە بەگەلانی بەخشیوە‌و، ناکرێت گەلی کورد لێی بێبەش بکرێت، ئەو دەوڵەتە کوردیەش پشتی مسولمانان بەهێزدەکات هەروەک چۆن لەڕابردوو ئوممەتی ئیسلامی پاراستوە).                   ئەم بەڵگەنامە شەرعیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان جێبەجێی بکەن‌و  کۆنفرانسێکی فراوانی بۆ ببەسترێت بەمەبەستی زیاتر دەوڵەمەندکردن‌و پشتگیری کردنی.                ،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،  بەڵگەنامەی شەرعی بەرزکراوە بۆ لێژنەی باڵای فتوای کوردستان بۆ پەسەندکردن . وه هاوپێچ بووله كه ل ناوو واژوی  زانایانی ئاینیی بەشداربو لەکۆنفرانسه كه دا ..