بەرپرسی لقی ڕانیە: ڕاپەڕین مایەی سەربەرزی شاری ڕانیەو سومبولی ئازادی کوردستانە


رۆژی سێشەممە ٤/٣/٢٠١٤ سەردانی پارتی چارەسەرەی کرد بە بۆنەی یادی (١٢) ساڵەی دامەزراندنیانەوە، کە ئەم حیزبە لە (٥/٣) دامەزراوە، بەم بۆنەوە بەرپرسی لقو وتەیەکی پێشکەش کردو باسی لە گرنگی ڕاپەڕینو دەستكەوتەكانی بۆ ئامادەبوان کردو هیوای خواست کە ئەم پارتە خزمەت زیاتر بە گەلی کورد بکاتو یەکریزو تەبا بن.

رۆژی چوارشەممە ٥/٣/٢٠١٤ شاندێکی لق بەشداری کرد لە ئاهەنگی یادی ڕاپەڕین، یادكردنەوەكە لە پاڕکی دەروازەی شاری رانیە ئەنجامدرا.

هەر لەوێ بەرپرسی لق قسەی بۆ ڕاگەیاندنەکان کردو، گوتی: کە ڕاپەڕین مایەی سەربەرزی شاری ڕانیەو سومبولی ئازادی کوردستانە.

رۆژی شەممە ٨/٣/٢٠١٤ شاندێکی لق لە شکارتە سەردانی بەڕیز (م.عبدالرحمن هەرتەلی) بە بۆنەی  ئەوەی نەشتەرگەری بۆ پشتی کراوەو لە سەر جێگا كەوتوە.

 شایەنی باسە بەڕێزیان بەرپرسی ناوچەی بێتواتەیەو زاناو کەسایەتی خۆشناوەتیە.