ئه‌گه‌رچی ده‌نگۆی دروستكردنی مزگه‌وتێك له نزیك شوێنی رووداوی 11 ی سێبتێمبه‌ر بووه مایه‌ی ناڕه‌زایی هه‌ندێك له ئه‌مه‌ریكیه‌كان‌و كه‌سوكاری قوربانیانی رووداوه‌كه، به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ندێك رێكخراو‌و كه‌سایه‌تی ناسراوی هه‌مان وڵاتی وه‌ك داكۆكیكارو مافپارێز نیشاندا، (مایكڵ مۆڕ) ده‌رهێنه‌رو نووسه‌رێكی به‌ناوبانگی ئهمهریكیهو خه‌ڵاتی ئۆسكاریشی وه‌رگرتووه، یه‌كێكه له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه زۆر سوورن له سه‌ر درووستكردنی مزگه‌وته‌كه.
رۆژنامه‌ی (هۆڤنتگن پۆست) له دوایین ژماره‌ی خۆیدا بابه‌تێكی له نووسینی (مایكڵ مۆڕ) بڵاوكردۆته‌وه، كه‌تیایدا هاتووه: پشتگیری له دروستكردنی ئه‌م مزگه‌وته ده‌كه‌م نه‌ك له نزیك شوێنی رووداوه‌كه، به‌ڵكو هه‌ر له (گڕاوه‌ند زیڕۆ) له شوێنی رووداوه‌كه.
له درێژه‌ی نوسینه‌كه‌دا هاتووه: من له لای خۆمه‌وه 10 هه‌زار دۆلار ده‌به‌خشم بۆ دروستكردنی مزگه‌وته‌كه‌و داوایش ده‌كه‌م كه خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكایش پاره ببه‌خشن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
له كۆتایی نوسینهكهیشدا ده‌ڵێ: من پشتگیری له‌م مزگه‌وته ده‌كه‌م چونكه ده‌زانم ئاینی ئیسلام به هیچ جۆرێك هانی كوشت‌و بڕی نادات‌و ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاره‌ساته‌یان ئه‌نجامدا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به ئیسلامه‌وه نیه.
|