لقی گەرمیان لە سەردانی زانایاندا


شاندێكی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سەردانی مامۆستا مەلا عبدالهادی هیدایتی كرد لە شارۆچكەی ڕزگاری سەربەقەزای كەلارو بەخێرهاتنەوەی بەڕێزیان كرد لە سەفەرەی پیرۆزی عومرەو هیواخواز بوون خوای گەورە نزاو پاڕانەوەكانی بۆ خۆی‌و كەس و كارو خاك و نیشتمانەكەی جێگیرو قەبوڵا كردبێت.

هەروەها شاندەكەی لق لەشاری كەلار  سەردانی مامۆستا مەلا خالد عوسمانی كرد بە بۆنەی ئەنجامدانی نەشتەرگەری.

 ئامادەیی لقیشیان بۆ هەر جۆرە هاوكارو پێویستیەك دەربڕی.

لەبەرامبەریشدا مامۆستایانی ناوبراو خۆشحاڵی خۆیان بۆ بەسەركردنەوەی شاندی لق پیشانداو، ڕۆڵی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانیان لە بەسەركردنەوەی زانایاندا بەرز نرخاند.

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان