لقی گەرمیان داوا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان دەكات هەمیشە رۆڵی مزگەوت‌و رێزو شكۆی مامۆستایانی ئایینی لە بەر چاو بگیرێت



ئێوارەی ڕۆژی یەك شەممە 9/3/2014 شاندێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان سەردانی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانیان كردو لەلایەن لێپرسراو و جێگرو ئەندامانی لقەوە بەگەرمی پێشوازی كران.

لە سەرەتای دانیشتێكیاندا حەمەغەریب حەمەتۆفیق بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان دەستخۆشی كاروچالاكیەكانی لە لقی گەرمیان كردو ماندوبونەكانیانی بەرزنرخاند، بە تایبەتی لە بۆنەو پێشهاتە ئاینی‌و كۆمەڵایەتی‌و نەتەوەییەكانی سنورەكەداو پشتیوانی‌و پشتگیری خۆی و بەڕێوەبەرایەتیەكەی بۆ دووپاتكردنەوە.

لەبەرامبەریشدا مامۆستا مەلا حەمەئەمین كەلاری لێپرسراوی لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان سوپاسی شاندی میوانی كردو بەڵێنی هەموو جۆرە هەماهەنگیەكی لەگەڵیان دوپاتكردەوەو داوای لە بەڕێوەبەرو كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەكە كرد ئەوەی پێیان دەكرێت خزمەتی زیاتری زانایانی ئاینی‌و مزگەوتەكان بكرێت ڕێزو شكۆو ڕۆڵی زانایان هەمیشە لەبەرچاوبگیرێت.

دانا مەلا حەمەئەمین – گەرمیان