لقی شەقڵاوە بەشداری كرد لە یادی راپەڕین و ئازادكردنی شاری شەقڵاوە


سەر لە بەیانی ڕۆژی یەكشەممە 9/3/2014 شاندێكی باڵای لقی شەقڵاوەی یەكێتی زانایان كە پێكهاتبوون لە بەرپرس‌و كارگێڕانی لقی شەقڵاوەو بەرپرس‌و كارگیڕانی ناوچەی شەقڵاوەی یەكێتی زانایان بەشداریان كرد لە ڕێوڕەسمی زیندوو كردنەوەی یادی ئازادكردنی شاری شەقڵاوە.

لە 9/ 3/ 1991 جەماوەری شاری شەقڵاوە بە یارمەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان راپەڕین لە دژی زوڵم‌و ستەمی رژێمی بەعسی دیكتاتۆرسەرەنجام شارەكە لە دەستی بێگانەو داگیركەران پاككرایەوە.

 شایانی باسە هەر یەك لە قایمقامیەتی قەزای شەقڵاوەو بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی شەقڵاوەو قەشەی شەقڵاوەو حیزب‌و لایەنە سیاسیەكان‌و جەماوەرێكی بەرچاو ئامادەی مەڕاسیمەكە بوون.

 م یوسف علی گەرەوەیی

ڕاگەیاندنی لقی شەقڵاوەی یەكێتی زانایان