رۆژی سێشه‌ممه 11/3/2014 به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رێز عارف ته‌یفور‌و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كوردستان‌و عێراق‌و قایمقامی سۆران‌و به‌رپرسانی حیزبی‌و حكومی ده‌ڤه‌ره‌كه نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی عیراق له شاری سۆران كرایه‌وه‌و، لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانیش به شاندێك كه پێكهاتبوون له به‌رێزان مه‌لاره‌سول گه‌زنه‌یی‌و، مه‌لا وه‌لی دری‌و، مه‌لا سه‌دیق هه‌سنانی‌و، مه‌لا محه‌ممه‌د ئازادی كارگێر‌و ئه‌ندامانی لق‌و به‌یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران مه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عیدو ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئاینی به‌شداری ڕێوڕه‌سمه‌كه‌یان كرد. ئه‌مه‌و له‌ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا شاندی لقه‌كه‌مان به‌وبۆنه‌وه پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی نوسینگه‌كه كرد‌و هیوای خواست ئه‌م نوسینگه‌یه له‌ئاست خواسته‌كانی هاووڵاتیانی سنوره‌كه‌دابێت‌و بتوانێت ده‌نگ‌و داخوازیه‌كانیان بگه‌یه‌نێته نوێنه‌رانی خۆیان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق‌و پشتیگری‌و هاوكاری خۆشیان بۆنوسینگه‌كه دووپاتكرده‌وه، به‌رپرسانی نووسینگه‌كه‌ش به‌خۆشحاڵیه‌وه سوپاسی ئاماده‌بوونی شاندی لقه‌كه‌یانكردو ئومێده‌واربوون هه‌موو لایه‌ك هاوكاربن بۆخزمه‌تكردنی دانیشتوانی سنووره‌كه. *لقی سۆران له‌یادی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی سۆران پیرۆزباییه‌ك ئاراسته‌ده‌كات به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 23 ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی ده‌ڤه‌ری سۆران كه 10/3/ 1991ساڵیادی بوو لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌وبۆنه‌وه پیرۆزباییه‌كی ئاراسته‌ی دانیشتوانی سنوره‌كه كرد‌و تیایدا رۆڵی به‌رچاوی جه‌ماوه‌رو دانیشتوانی شاره‌كه‌و، مامۆستایانی ئاینی له‌هه‌مبه‌ر ڕاپه‌رین‌و به‌گژداچوونی دام‌و ده‌زگاكانی رژێمی به‌عس له‌و ناوچه‌دا به‌بایه‌خه‌وه وه‌سفكردو ڕایگه‌یاند یه‌ك هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌ورۆژه‌دا هێمای سه‌ركه‌وتن‌و به‌رخودانی گه‌له‌كه‌مان بوه كه ده‌كرێ ئه‌مرۆ رووداوه‌كانی ئه‌ورۆژه بكه‌ینه هه‌وێنی پێكه‌وه هه‌ڵكردن‌و خزمه‌تكردنی نیشتمانمان. *لقی سۆران به‌شداری یادی ڕاپه‌ڕین ده‌بێت به‌به‌شداری هه‌ریه‌ك له مه‌لا مسته‌فا باپشتی‌و، مه‌لاره‌سول گه‌زنه‌یی، كارگێرانی لق‌و مه‌لایونس گرتكی به‌رپرسی ناوچه‌ی دیانای زانایان‌و به یاوه‌ری مه‌لا وه‌یسی مه‌لاسه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران، به‌شداری كرد له‌یادێكی تایبه‌ت به‌ساڵیادی ڕاپه‌ڕین كه قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی ئیبن‌وئاده‌می ئیسلامی له‌سۆران سازی كردبوو. شایه‌نی وتنه به‌و بۆنه‌وه چه‌ندین چالاكی ئه‌نجامدران‌و له‌لایه‌ن شاندی لقه‌كه‌مان پێشانگایه‌كی وێنه‌یی كرایه‌وه‌و دواتریش چه‌ندین خه‌ڵات به‌وبۆنه‌وه دابه‌شكران كه سه‌رجه‌م چالاكیه‌كان گوزارشت بوون له‌گه‌وره‌یی‌و بایه‌خی ئه‌و رووداوه مێژوویه كه‌بوه مایه‌ی خۆشحاڵی ئاماده‌بوان. راگه‌یاندنی لقی سۆران |