رۆژی دووشه‌ممه 10/3/2014 شاندێكی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان كه پێكهاتبون له‌هه‌ریه‌ك له‌مامۆستایان (شێخ وه‌هاب سه‌نگاویومحمد تاڵه‌بانی‌و سیامند سه‌نگاویو هیدایه‌ت قه‌ڵاچۆغه‌ییو سه‌ید به‌ندی جه‌باری) به‌مه‌به‌ستی هه‌واڵ پرسین سه‌ردانی ماڵی مامۆستا مه‌لا تاریق ته‌وه‌كه‌لی به‌رپرسی لیژنه‌ی فه‌توای لقی چه‌مچه‌ماڵیا ن كرد. مامۆستا تاریق له‌م رۆژانه‌ی رابردودا له‌شاری سلێمانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆئه‌نجام درابو. ئه‌مه‌و شاندی لقی چه‌مچه‌ماڵ سه‌ره‌رای هه‌واڵ پرسین‌و دوعای زوو چاكبونه‌وه‌یان له خوای گه‌وره بۆمامۆستای ناوبراو كرد‌و، دیاری لق‌و رێز‌و سڵاوی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لقیان پێگه‌یاند. |