له لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن نیهاد عه‌وه‌ز به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌نفیزی له ده‌زگای ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندیه ئیسلامیه ئه‌مه‌ریكیه‌كان، هۆشداریدا له‌مه‌ڕ پشتگوێخستنی ئه‌و توند‌و تیژیانه‌ی به‌رامبه‌ر به موسڵمانانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێ له‌لایه‌ن خودی ئه‌مه‌ریكیه‌كانه‌وه.
له لێدوانه‌كانی ئه‌م به‌رپرسه‌ی ده‌زگاكه هاتووه: زیاتر له 17 هه‌زار سكاڵامان پێگه‌یشتووه، كه باس له حاڵی ناهه‌مواری موسڵمانانی نیشته‌جێی سه‌رجه‌م ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، ئه‌مه جگه له‌م حاڵه‌تانه‌ی كه پێمان نه‌گه‌یشتووه‌و پێیان رانه‌گه‌یاندووین به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌م توند‌و تیژیه‌ی كه تاكی ئه‌مه‌ریكی ده‌ینوێنێ به‌رامبه‌ر به تاكی موسڵمانی هاوزمانی خۆی له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه: كه تا ئێستا 10% ی ئه‌مه‌ریكیه‌كان كه ده‌كاته 30 ملیۆن كه‌س، كه‌مترین زانیاریان ده‌رباره‌ی ئیسلام‌و موسڵمانان نیه‌و تا ئێستا واده‌زانن موسڵمانان مانگ ده‌په‌رستن.
شایانی باسه به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئه‌م ده‌زگایه: ژماره‌ی موسڵمانان له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مه‌ریكا ده‌گاته 8 ملیۆن موسڵمان‌و زیاتر له 2 هه‌زار مزگه‌وتیشی لێیه، به‌ڵام به‌م دواییانه موسڵمانان روبه‌رووی زۆرترین ئاستی توند‌و تیژی بونه‌ته‌وه، كه بوه‌ته مایه‌ی دڵهڕاوكێو گومانی موسڵمانانی جیهانو چاودێران |