ئه‌وانه‌ی كه نه‌فس ده‌كوژن‌و دیارده‌ی كوشتن له ده‌ستیان رو ده‌دات: بێگومان تاوانێكی گه‌وره‌یه‌و له گوناهه هه‌ره گه‌وره‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت، ئینجا لێره‌دا جیاوازی ناكات كه‌سێكی تر بكوژێت یا خۆی ئینتیحاركاتو به شێوازێك له‌شێوازه‌كان خۆی له‌ناوبه‌رێت (چونكه خۆ ئه‌م لاشه‌و روحه هی خۆی نیه تاوه‌كو به‌م شێوه‌یه‌ی به‌رێت به‌ڵكو سپارده‌یه‌و ده‌بێ پارێزی لێ بكات)، كه‌سێك بكوژێ ئه‌وا: گهفو هه‌ڕه‌شه‌ی توندی كراوه‌ته سه‌ر له شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، وه‌كه‌سێكیش خۆی بكوژێت ئه‌وا: به‌هه‌مان شێوه‌و.. له فه‌رموده‌ش دا هاتووه:
(من قتل نفسه بشيء عذب به يوم القيامة) كه‌سێك به‌شتێ خۆی بكوژێو له‌ناو به‌رێت ئه‌وا به‌و شته سزا ده‌درێت له رۆژی دوایی، (ئه‌وه بۆ پێش لێگرتن له‌م دیارده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رونهداتو خه‌ڵكی ئاسوده ژیانی خۆیان بگوزه‌رێنن)، به‌ڵام (بكوژه‌كه) كافر نابێت مه‌گه‌ر كوشتنی خه‌ڵك‌و یا له‌ناوبردنی خۆی به‌حه‌ڵاڵ بزانێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌حه‌ڵاڵی نه‌زانێت ئه‌وه كه‌سێكی تاوانباری گوناهباری لاڕێ‌و سه‌ركه‌شه وه له‌ژێر فهرمانو یاسا‌و ویستی خوای گه‌وره‌دایه.
به‌ڵام ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ی كه خۆی له‌ناوده‌بات نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌بوو؟ ئه‌وكاته:
ئه‌گه‌ر باڵغ بێت‌و ئاقڵ بێت ئه‌وا بێگومان موكهللهفهو هه‌مان یاسا ئه‌ویش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر موكه‌لله‌ف نه‌بێت به‌وه‌ی كه باڵغ نه‌بێت یاخود عاقڵ نهبێتو هه‌ڵسێ به خۆكوشتن به شتێ: ئه‌وا هیچی له‌سه‌رنیه مات‌و موكه‌لله‌ف نیه، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ر سه‌رپه‌رشتیكاری ئاگای لێ بێت‌و لێ ی غافڵ نهبێتو شتێكی وای له‌به‌ر ده‌ستی دانه‌نێت كه خۆی پێ بكوژێت. |