لێپرسراوی به‌شی فه‌رهه‌نگی كونسولگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی سه‌ردانی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات ڕۆژی /17 / 3 / 2014 لێپرسراوی به‌شی فه‌رهه‌نگی كونسولگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی علی ئاغای قودره‌تی سه‌ردانی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانی كردوله‌لایه‌ن به‌رپرس وكارگێڕانی لقه‌وه به گه‌رمی پێشوازی لێكرا. سه‌ره‌تا علی ئاغای قودره‌تی له وته‌یه‌كدا سوپاسی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی لێی كرا،پاشان باسی له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان كرد‌و ڕایگه‌یاند خۆشحاڵ بوم پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران به مه‌به‌ستی پشوه‌كانی نه‌ورۆزو سه‌ری ساڵ سه‌ردانی زانایانی ئاینی بكه‌م و سوپاسی ڕۆڵی كاریگه‌رانه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌گشتی بكه‌م . پاشان هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان مامۆستا نجم ا‌لدین قادر لێپرسراوی لق و دكتۆر أحمد شافیعی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان به ناوی جه‌نابی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لقی سلێمانی زانایانی ئاینیه‌وه به‌خێرهاتنی علی ئاغای قودره‌تیان كرد‌و سوپاسی ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یان كرد‌و هیوایان خواست گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاغای قودره‌تی بۆ ناو خانه‌واده‌كه‌ی به خۆشی بڕوات و به‌هارێكی خۆش له ناو خانه‌واده‌كه‌یدا به‌سه‌ر به‌رێت پاشان باسیان له ده‌ورو كاریگه‌ری و هاوكاری كۆماری ئیسلامی ئێران كرد كه له كاتی ته‌نگانه‌و پێویستیه‌كاندا ده‌ستی یارمه‌تی بۆ گه‌لی كورد درێژكردوه و سنوره‌كانی به ڕوی گه‌لی كوردا واڵاكردوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی له كاتی ڕودانی كاره‌سات و مه‌رگه‌ساتی كیمیاباران كردنی شاری هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه. داوایان له لێپرسراوی به‌شی فه‌رهه‌نگی كونسولگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران كرد ڕێز‌و سوپاس وپێزانینیان بگه‌یه‌نێته به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران، له به‌شێكی تری وته‌كانیاندا باسیان له هه‌ماهه‌نگی نێوان زانایانی ئاینی و كۆماری ئیسلامی ئێران كرد‌و له‌و ڕوه‌شه‌وه ده‌وری ئاغای قودره‌تیان به‌رز نرخاند له به‌ڕێوه‌چونی كاره‌كاندا. دواتر لێپرسراوی به‌شی فه‌رهه‌نگی كونسولگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌لایه‌ن لقی سلێمانی زانایانی ئاینیه‌وه به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێكرا. |