رۆژی پێنجشه‌ممه 13/3/2014 شاندێكی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان كه‌پێكهاتبون له‌مامۆستایان (شێخ وه‌هاب سه‌نگاوی لێپرسراوی لق‌و محمد تاڵه‌بانی‌و ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌ن‌و ئه‌یوب عه‌لی كارگێرانی لق) به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن له به‌رێوبه‌ری نوێ سه‌ردانی به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵیان كرد. ئه‌مه‌و له‌لایه‌ن عه‌قید حه‌یده‌ر شاره‌زوری به‌رێوبه‌ری تازه‌وه به گه‌رمی پێشوازی له شاندی لق كرا‌و، له دانیشتنێكی كورتدا شاندی لق وێرای پیرۆزبایی گه‌رم له عه‌قید حه‌یده‌ر به‌بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربونی وه‌ك به‌رێوبه‌ری نوێ هیوای سه‌ركه‌تن‌و راپه‌راندنی كاره‌كانیان بۆ خواست، هیواداربوون به‌رێوبه‌ری تازه بتوانێت به باشترین شێوه یاسا سه‌روه‌ر بكات‌و هه‌موو كه‌م‌و كورتی‌و گرفته‌كان له ناوچه‌كه‌دا بنبڕ بكات. |