شه‌ماڵ عه‌بدوڵڵا، راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
یه‌كێك له‌و به‌رنامه ئاینییانه‌ی له رادیۆی زاری كرمانجی به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز پێشكه‌ش ده‌كرا به‌رنامه‌ی (پرسیاری ره‌مه‌زان) بوو، كه له هه‌ر سی رۆژی ره‌مه‌زان رۆژی یه‌ك كاتژمێر، له رێگای ئاراسته‌كردنی پرسیارێكی ئایینی بۆ گوێگرانی رادیۆیه‌كه و ئه‌وانیش له رێگای په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان ده‌دایه‌وه، له میانه‌ی پێشكه‌ش كردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه له مانگی ره‌مه‌زان دا 4222 كه‌س په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به‌و به‌رنامه‌یه كردوو و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان ده‌دایه‌و، كه 30 به‌ڕێزیش بوونه خاوه‌نی خه‌ڵاتی براوه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه.
له رێوره‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران و به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی رادیۆیه‌كه خه‌ڵات و دیاری پێشكه‌ش به خاوه‌ن خه‌ڵاته‌كانی به‌رنامه‌كه دابه‌ش كرا.
جێگه‌ی وتنه، ساڵانه له مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا له رادیۆی زاری كرمانجی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران ئه‌و به‌رنامه‌یه پێشكه‌ش ده‌كرێت و له كه‌ناڵه‌كانی تری راگه‌یاندنیش هه‌ر به هه‌ماهه‌نگی ئه‌وقافی سۆران چه‌ندین چالاكی و به‌رنامه‌ی تر پێشكه‌ش ده‌كرێن.
|