له خوێندنه‌وه‌ی مێژووی كۆمه‌ڵگاكانی دونیادا به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵگا ڕۆژئاوایه‌كان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه چه‌ندین شه‌پۆلی سیاسی و فكری سه‌ریان هه‌ڵداوه، زۆرێك له‌م شه‌پۆله سیاسی و فكریانه ملاملانێی فكریان له‌گه‌ڵ ئاین دا كردوه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئاینی مه‌سیحیدا، ئه‌م ملاملانێیهش له سه‌ده‌كانی 17 و18دا زۆر به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش كاتێك هات كه كڵێسه فه‌رمان ڕه‌وای ووڵاته خۆرئاوایهكانی ده‌كرد.
گومان له‌وه‌دانیه سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر شه‌پۆلێكی سیاسی یاخود فكری له‌ده‌رئه‌نجامی كۆمه‌ڵێك هۆكاری ناو كۆمه‌ڵگاوه سه‌ر هه‌ڵده‌دا، زۆر جاریش ده‌شێت ئه‌م شه‌پۆلانه ووڵاتانی تر بگرنه‌وه و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكانی تر هه‌بێت، به‌شێكیش له‌مانه له هه‌وڵی خزمه‌تكردنی كۆمهڵگادانه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش هه‌ندێكیان ده‌رئه‌نجامی خراپیان ده‌بێت، نموونه‌ی ئه‌مانه‌شمان هه‌یه، ده‌شێت ئه‌م شه‌پۆلانه ئه‌وه‌نده فراوان بن كه ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵگا بگۆڕن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، هه‌روه‌ها ده‌شێ ئه‌م شه‌پۆلانه ئه‌وه‌نده به‌ر ته‌سك بن زوو بپووكێنه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م په‌یڕه‌وو به‌رنامانه‌ی كه ئه‌م شه‌پۆله هه‌ڵی گرتوون.
بێ گوومان له‌وه‌ته‌ی مرۆڤ هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه له ژێر ئایدلۆژیایه‌كی تایبه‌تیدا ژیاوه تاوه‌كوو ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵ دابێت به‌و مانایه‌ی هه‌ر تاكێك بگریت له كۆمه‌ڵگادا بیر‌و باوه‌ڕی به‌شتێك هه‌یه جا ئه‌م شته ئاین بێت یان فكرێكی تایبه‌تی بێت یان هه‌ر شتێكی تر، به‌ڵام ده‌بێت له‌نێوان ئاین و ئه‌م شه‌پۆلانه‌ی كه باسكران جیاوازی بكرێت، هه‌روه‌ك چۆن جیاوازیه‌كی زۆر له نێوانیاندا هه‌یه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر باس له ئاینی مه‌سیحیه‌ت بكه‌ین ئه‌بینین ئه‌م ئاینه چه‌ندین سه‌ده هه‌یه كه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گیرێت، ئه‌مه‌ش شتێكی سروشتیه، به‌ڵام ئایا ئه‌م ڕه‌خنانه توانیویانه كۆتایی به‌م ئاینه بێَنن، به‌دڵنیایه‌وه نه‌خێر، چونكه ئه‌مه ئاینه خاوه‌نی په‌یامێكی ڕوحیه بۆ مرۆڤایه‌تی، بۆیه كۆتا پێهێنانی كارێكی ئاسان نیه، ئه‌گه‌ر نموونه‌یه‌كی تر باس بكه‌ین به‌ڵام له شه‌پۆله فكریه‌كان ئه‌ویش سه‌رهه‌ڵدانی ئایدیای ماركسیزم له خۆرئاوا، ئه‌بینین ئه‌م شه‌پۆله 100 ساڵ زیاتر فكر بوو، به‌ڵام ته‌نها 70 ساڵ توانی فه‌رمان ڕه‌وای بكات، ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه، كه ئه‌م شه‌پۆلانه قابیلی پوكانه‌وه لاواز بوون و ته‌نانه‌ت له ناو چوونیشن، به‌ڵام ئاین جیاوازه له‌م شه‌پۆلانه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر باسی ئاینی ئیسلام بكه‌ین و تێڕوانینێكی وردی بۆ بكه‌ین به‌ته‌واوه‌تی ئه‌م جیاوازیانه‌ی نێوان ئاین و شه‌پۆله سیاسی و فكریهكانمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، ئاینی ئیسلام زیاتر له 1400 ساڵه هه‌یه، به‌ڵام به‌رده‌وام له زیاد بووندایه له‌هه‌مان كاتدا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌یدا توانیویه‌تی خزمه‌تێكی ناوه‌كی و ده‌ره‌كی به كۆمه‌ڵگا بكات، هه‌رچه‌نده ئاینی ئیسلام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دژیایه‌تی كراوه تاوه‌كو ئێستا به‌چه‌ندین شێوه‌ی جیاواز، له‌هه‌مان كاتدا چه‌ندین نووسه‌ر و خه‌ڵكانی خاوه‌ن فكر هه‌وڵی ناشیرن كردنیان داوه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و په‌یامه‌ی كه ئه‌م ئاینه هه‌ڵی گرتوه، هه‌روه‌ها زۆر جار ئه‌م شه‌پۆله سیاسی و فكریانه‌ی هه‌وڵ ئه‌ده‌ن سود له ئاینه‌كان وه‌رده‌گرن، به‌تایبه‌ت ئاینی ئیسلام كه‌تا ئێستا چه‌ندین پارت و حیزب وگرووپ دروست بوونه و خۆیان به‌هه‌ڵگری ئه‌م ئاینه زانیوه، به‌ڵام وه‌ها نه‌بووه، بۆیه ئه‌بینین زوو به‌ره‌و لاواز بوون و توانه‌وه چوونه، بۆیه به‌خوێندنه‌وه‌ی مێژوو هه‌موو ئه‌و ملاملانێیانهمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌رامبه‌ر ئاین كراون، به‌ڵام له‌كۆتایدا ته‌نها ئاین بووه كه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سروشتی ئاین. |