ڕۆژی یه‌ك شه‌مه 23/3/2014 شاندێكی لقی شاره‌زوركه‌پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا شێخ غازی به‌رپرسی لق‌و مامۆستا عبدالرحیم تاوگۆزی‌و مامۆستا شێخ تاهیر سید محمود كارگێڕانی لق‌و مامۆستا مه‌حمود ئه‌ندامی لیژنه‌ی فه‌توای لقی شاره‌زوور به‌شداریان كرد له‌مه‌راسیمیَكی به بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی (مه‌لا نه‌زیری گه‌وره) له‌شارۆچكه‌ی ته‌وێڵه. ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵَی هه‌مومان بوو له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌دا زۆر له گه‌وره زانایانی كوردستانی باشور‌و ڕۆژهه‌ڵات‌و به‌رپرسانی حزبی‌و حكومی‌و كه‌سایه‌تی‌و جه‌ماوه‌رێكی زۆر ئاماده‌بوون‌و نوێژی نیوه‌ڕۆ به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجامدراو قورئانێكی ده‌ستنوس كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ(204)ساڵ پێش ئێستا‌و به‌ده‌ستی مامۆستا مه‌لا نه‌زیر نوسرابوه‌وه نیشانی ئاماده‌بوان درا. |