ڕۆژی دوشه‌ممه 24/3/2014 به‌ڕێز مامۆستا شێخ غازی به‌رپرسی لقی شاره‌زوری یه‌كێتی زانایان به ئاماده‌بونی جه‌ماوه‌رێكی زۆری سه‌یدصادق‌و چه‌ند كه‌سایه‌تی‌و میوانیَك له‌هۆڵی ڕۆشنبیری سه‌یدصادق به‌شداری كرد له مه‌راسیمی 26 ـه‌مین ساڵڕۆژی ڕاگواستن‌و خاپوركردنی قه‌زای سه‌یدصادق له‌لایه‌ن ڕژێمی پێشووی عێراقه‌وه. ئه‌مه‌و مه‌راسیمه‌كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی سه‌یدصادقه‌وه ئاماد‌ه‌كرابوو، له میانه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌شدا چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك خه‌ڵات كران‌و وه‌ك به‌رز نرخاندنی ڕۆڵی به‌رزی ئاینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی زانایانی ئایینی سه‌یدصادق‌و شاره‌زور مامۆستا غازی به‌رپرسی لقی یه‌كێتی زانایان له لایه‌ن ده‌سته‌ی پارێزه‌رانه‌وه خه‌ڵات كرا. |