سەرلەبەیانی ڕۆژی یەكشەممە 23/3/2014 شاندێكی باڵای لقی شەقڵاوەی یەكێتی زانایان به هه‌ماهه‌نگی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شه‌قلاوه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له زانایانی ئایینی ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان‌و عێراق‌و ئێران‌و به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی راپه‌رین‌و كه‌سایه‌تی‌و جه‌ماوه‌رێكی زۆری شه‌قلاًََوه مزگه‌وتی (سیراج ا‌لدین) كرایه‌وه. ئه‌مه‌و ئاهه‌نگه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد‌و، پاشان وته‌ی به‌خێرهاتن له لایه‌ن مه‌لا غه‌ریب حسێن پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وت پێشكه‌ش كرا. حاجی سه‌رباز به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی شه‌قڵاوه له وته‌یه‌كی كورتدا تیشكی خسته سه‌ر پرۆژه خێرخوازیه‌كان كه له سنوری قه‌زای شه‌قڵاوه ئه‌نجام ده‌درێن، له‌گه‌ڵ پشتیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ كارئاسانی‌و هاوكاری خێرخوازان. مامۆستا مه‌لا عوسمان لاسه‌یی به‌ناوی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان‌و مامۆستایانی ئایینی وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و، له روانگه‌ی ئایینه‌وه تیشكی خسته سه‌ر گه‌وره‌یی دروست كردنی مزگه‌وت‌و ماڵ به‌خشین له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار. له كۆتاییدا به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند سروودێكی ئایینی‌و نیوه‌ڕۆخوانێك كۆتایی به ئاهه‌نگه هات . مزگه‌وتی سیراج ا‌لدین له‌سه‌ر ئه‌ركی خێرخوازان له‌سه‌نته‌ری قه‌زای شه‌قلاوه له‌گه‌ره‌كی سه‌فین دروست كراوه. ڕاگه‌یاندنی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان م یوسف گه‌ره‌وه‌یی |