لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان بەهارە گەشتێكی بۆ زانایانی ئایینی سازكرد


رۆژی یەك شەممە 27/4/2014 لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان بەهارە گەشتێكی ڕێكخست بۆ سەرجەم زانایانی ئایینی سنوری چەمچەماڵ ‌و دە‌ور‌وبەری كە تێیدا ژمارەیەكی زۆر لە زانایانی ئایینی سنوری چەمچەكاڵ بەشدار بوون‌و چەند چالاكیەك ئەنجام درا.

سەرەتا گەشتەكە بەرە‌و هەڵەبجە‌و هە‌ورامان بە رێكەوت‌و، هەر بۆیە سەرەتا بە پێویست زانرا سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بكرێت‌و لەلایەن بەڕێز كاك ئەركان قائیمقامی هەڵەبجە‌و ستافی مۆنیۆمێنتە‌وە پێشوازییەكی گەرم كرا لە زانایان‌و، د‌واتر سەرجەم بەشەكانی مۆنۆمێنت نیشانی ئامادەبو‌وان درا‌و دیاری مۆنۆمێنتەكەش پێشكەش بە یەك بە یەكی زانایان كرا‌و پاشان بەڕێزە‌وە بەڕێكران .

لە پاش سەردانی كردنی مۆنیۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە كار‌وانی زانایانی ئایینی بە ڕێكە‌وتن بۆ سەیرانگای ئەحمەدئا‌وا ‌و لە د‌وای نانخواردنی نیوەڕۆ لە ما‌وەی یەك كاتژمێردا مەراسیمێك ئەنجامدرا بۆ زانایانی سنوری چەمچەماڵ بە تایبەتی ئەو زانایانەی كە كەسی پلە یەكیان ئەنفالكرا‌وە، كە تێیدا بەخێرهاتنی ئامادەبو‌و كرا ‌و ‌وتاری بەخێرهاتنی لق خوێندرایە‌وە ‌و خەڵات‌و دیاری بەخشرا بە‌و مامۆستا بەڕێزانە .

هەر لە میانەی خوێندنەوەی ‌وتەكاندا وتەی لق‌و ناوچەكانی یەكێتی زانایانی ئایینی سلێمانی‌و سید صادق‌و هەڵەبجە‌و هە‌ورامان خوێندرایە‌وە لەلایەن مامۆستا عەتا پێنجوێنی ‌و شێخ غازی نێرگسەجاری‌و عبدالله حمەمراج‌و نجم الدین عمر.

د‌واتریش لەلایەن بەڕێز مامۆستا عبدالدائم هە‌ورامیە‌وە ‌وتارێك پێشكەشی ئامادەبو‌وان كرا كە تێیدا جەختی كردە‌وە لەسەر برایەتی ‌و خۆشە‌ویستی ‌و یەكریزی لە نێوان زانایانی ئایینیدا .

هەر لە درێژەی بەرنامەكانی گەشتە بەهاریەكە زانایانی ئایینی سەردانی سەرچا‌وەی زەڵمیان كردو بۆ ئێوارە بەرەو شاری چەمچەماڵ  گەڕانە‌وە، شایانی باسە سەیرانەكە جێگەی ڕەزامەندی سەرجەم زانایان بو‌و.