وەفدێکى ناوچەى سیدصادقى یەکێتى زانایان سەردانى قائیمقامى نوێى قەزاى سید صادق دەکات

ڕۆژى دووشەممە بەروارى (5/5/2014) وەفدێکى زانایانى ناوچەى سەید صادقى یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان مامۆستا (مەلا صلاح الدین باقر) بەرپرسى ناوچە و مامۆستایان (مەلا عمر حسن، مەلا فارس محمد، مەلا سەردار حسن) کارگێڕانى ناوچە و بەڕێز مامۆستا مەلا (عوسمان حەمە حەمە سعید) ئەندامى ناوچەى زانایان  سەردانى بەڕێز مافناس کاك (دیارى ) قائیمقامى نوێى قەزاى سەیدصادق  مان کرد بە بۆنەى دەست بەکاربونی وەک قائیمقامى نوێى قەزاکە.

سەرەتا وەفدى میوان لەلایەن قائیمقامەوە زۆر بە گەرمى پێشوازى لێکراو بەخێر هاتنیان کرا و، زانایانیش بە ناوى سەرجەم زانایانى سنوورى ناوچەکەوە پیرۆزبایی گەرمیان ئاراستەى بەڕێزیان کردو، ئومێدیان خواست خزمەتێکى گەورە بە دانیشتوان و قەزاى سیدصادق بکات

هەروەها وەفدى زانایان لەنوسراوێکى فەڕمیدا وەک خەڵات و دیارى چەند سەرنج و پێشنیارێکى گرنگیان ئاڕاستەى جەنابى قائیمقامى قەزاى سید صادق کرد، کە دەتوانرێت پشتیان پێ ببەسترێت لە ئەداکردنى کارو ئەرکەکانیدا تاکو زۆرترین خزمەت پێشکەش بە خاک و خەڵکى نیشتیمانەکەمان بکرێت.

 

له‌ نامه‌كه‌یاندا زانایان ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ئه‌م پۆستانه‌ شوێنی خزمه‌ت‌و كاری چاكه‌ن، بۆیه‌ ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌ركه‌ پله‌‌و پایه‌ نییه‌، بۆیه‌ ئه‌م پلانه‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی خوایینه‌‌و، پێشتریش كه‌سانی دیكه‌ی له‌سه‌ر بوونه‌، بۆیه‌ مرۆڤ هه‌وڵ بدات به‌ چاحكی لێیان ده‌ربچێت.

هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ گه‌وره‌یی مرۆڤ‌و پۆست له‌وه‌ دایه‌، به‌ یه‌كسانی ته‌ماشای هه‌موو لایه‌ك بكات‌و، ته‌واوی هاووڵاتیان به‌ یه‌كسانی ته‌ماشا بكرێن‌و، یاسا سه‌روه‌ر بێت. به‌تایبه‌تی به‌ڕێزیان ده‌بێ‌ وه‌ك موڵكی گشتی ته‌ماشا بكرێن.

 

هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند خاڵێكی كۆتایی باس له‌ پێشخستنی شاره‌كه‌‌و، پرۆژه‌گه‌لێكی خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ن بۆ پێشخستنی شاره‌كه‌‌و چاككردنی ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی.