لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به‌شداری ئاهه‌نگی ساڵیادی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیما ده‌كات


ڕۆژی 8/5/ 2014 شاندێكی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا نجم الدین قادر لێپرسراوی لق‌و ئه‌ندامێتی كارگێڕانی لق له‌ هۆڵی ڕۆشنبیری شاری سلێمانی به‌شداریان كرد له‌ مه‌راسیمی ساڵیادی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمای كوردستان.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا كه‌ به‌ڕێز وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و لایه‌نه‌په‌یوه‌ندی داره‌كان به‌شداربون باس له‌ چۆنیه‌تی نه‌خۆشیه‌كه‌و بونی كۆمه‌ڵه‌كه‌ كراو، هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌پێویست‌و گرنگ زانرا.

هه‌ر له‌ میانه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆرو تایبه‌ت به‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ ئه‌نجامدران‌و، لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانیش وێڕای پیرۆزبایی كردن له‌ ساڵیاده‌كه‌ به‌ڵێنی هاوكاری كردنی له‌ بواره‌كانی به‌خشینی خوێن‌و هاندانی هاوڵاتیان له‌وپێناوه‌دا بۆ كۆمه‌ڵه‌كه‌ دوپات كرده‌وه‌.