لقی سلێمانی به‌شداری كرد له‌ ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی هه‌ژاران له‌ شارۆچكه‌ی بازیان


ڕۆژی 8/5/ 2014 شاندێكی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا نجم الدین قادر لێپرسراوی لق و ئه‌ندامێتی كارگێڕانی لق به‌شداریان كرد له‌ ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی هه‌ژاران له‌ شارۆچكه‌ی بازیان.

 سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو، دواتر وتاری به‌خێرهاتن خوێنرایه‌وه‌،پاشان وتاری هاوبه‌شی یه‌كێتی زانایان‌و ئه‌وقافه‌كانی سلێمانی له‌لایه‌ن حاجی عه‌تا عبدالله به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئه‌وقافه‌كانی سلێمانی خوێندرایه‌وه‌، كه‌ له‌ وته‌كه‌یدا به‌ناوی یه‌كێتی زانایان‌و ئه‌وقافه‌وه‌ پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌ی ئاراسته‌ی دانیشتوانی شارۆچكه‌ی بازیان به‌گشتی‌و نوێژخوێنانی مزگه‌وته‌كه‌ كرد هیوای خواست هه‌موان به‌ عیباده‌ت‌و په‌رستشه‌كانیان مزگه‌وته‌كه‌ ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌و، له‌داهاتوشدا مزگه‌وته‌كه‌ هه‌موان كۆبكاته‌وه‌و په‌یامی ڕاست‌و دروستی ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌ مزگه‌وته‌كه‌وه‌ بۆ موسوڵمانان ڕون بكرێته‌وه‌. به‌چه‌ند وتارو بروسكه‌یه‌ك مه‌راسیمه‌كه‌ كۆتایی پێهات.