لێژنەی باڵای فەتوای كوردستان دەربارەی سەفەری عەمڕە فەتوایەك دەردەكات

   (فەتوای شەرعی)

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردو و لە دەزگاكانی راگەیاندن هەواڵی بڵاوبونەوەی نەخۆشی (كرۆنا) لە بەشێك لە وڵاتانی عەرەبی بڵاو بوەوە‌و،  (عەرەبستانی سعودیە)ش  یەكێكە لەو وڵاتانەی ئەم نەخۆشیەی لێ‌ بڵاوبۆتەوە و زۆرترین حاڵەتی لێ‌ تۆمار كراوە‌و، بە هۆی ئەوەی كە ژمارەیەكی بەرچاویش لە هاوڵاتیانی كوردستان بۆ بە ئەنجام گەیاندنی (سوننەتی عومرە) سەردانی ئەم وڵاتە دەكەن‌و،  ئەم پرسەش لە چەندین لاوە ڕوو بەڕووی لێژنەی باڵای فەتوا كرایەوە، بۆیە لێژنەی فەتوای باڵای كوردستان دوای وتوێژ لەگەڵ دەزگا تەندروستیەكانی كوردستان‌و زانینی زیانی ئەم نەخۆشیەو شێوەی گواستنەوەی بۆ هاوڵاتیان لێژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان لە كۆبونەوەكانی خۆی ئەم بابەتەی تاوتوێ‌ كرد‌و لەدانیشتنی رۆژی 13/5 /2014  ئەم فەتوایەی خوارەوەی ڕاگەیاند:

[ بێگومان زۆربەی هەرە زۆری زانایانی فیقهی ئیسلامی یەك دەگن لە سەر رٍێگری كردن لە چوون بۆ ئەو وڵاتانەی كە تاعون وەیا نەخۆشیەكی گوازراەوەی لێ‌ پەیدا بووە‌و، بە پشت بەستن بە ئایەتی (ولا تلقوا بأيديكم إلى التهلكة)‌و فەرمودەی پێغەمبەری ئیسلام محمد (د.خ) كە بخاری‌و موسلیم  گێڕایتانەوەو دەفەرمووێت (الطاعون رجزٌ أو عذاب، أرسل على من كان قبلكم ، فإذا سمعتم به بأرض فلا تقدموا عليه،وإذا وقع بأرضٍ وأنتم بها،فلا تخرجوا فراراً منه)

بۆیە لێژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان داوا لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان دەكات، كە تا بە شێوەیەكی فەرمی نەمان‌و كۆتایی پێ‌ هاتنی ئەم نەخۆشیە رانەگەینرێت، سەفەری عومرە ئەنجام نەدەن.

                                    یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان

                                    لێژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان

                                              13/5/2014