یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكی نوێی لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات


به‌ بۆنه‌ی ده‌ست به‌كاربونی وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی له‌ د.سیراج الدین خه‌یلانی ده‌كات.

له‌و باره‌وه‌ مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی زانایان گوتی: پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێز شێخ سیراج ده‌كه‌ین كه‌ وه‌ك مامۆستایه‌كی ئایینی سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌ی ئه‌وقافی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان وه‌رگرتوه‌، هیوای كاری باش‌و چاكی بۆ ده‌خوازین.

 له‌ خولی پێشوی په‌رله‌مان هه‌ماهه‌نگی ته‌واومان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌ڕله‌مان هه‌بوو‌ له‌ داهاتوشدا باشترین هه‌ماهه‌نگی‌و په‌یوه‌ندیمان ده‌بێت بۆ خزمه‌تكردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و گه‌له‌كه‌مان به‌ تایبه‌تیش مامۆستایانی ئایینی.