شاری هه‌ولێر یادی شه‌وڕۆیی‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی به‌رز راده‌گرێت

لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به ‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێر  له‌ به‌رواری 26 رجب ی 1435 ك ، به‌رامبه‌ر 25/5/2014 ز ، له‌ هۆڵی مزگه‌وتی {صواف} له‌ شاری هه‌ولێر  به‌مه‌به‌ستی به‌رزڕِاگرتنی یادی شه‌و ڕۆیی‌و به‌رزبوونه‌وه‌ (الإسرا‌ء والمعراج)ی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی محمد {د. خ} به‌ ئاماده‌بوونی زانایانی ئاینی‌و شێخانی ته‌ریقه‌ت‌و به‌رپرسانی دام‌و ده‌زگا حیزبی‌و حكومییه‌كان‌و كه‌سایه‌تیه‌ ناوداره‌كانی ناو شاری هه‌ولێر‌و ده‌وروبه‌ری مه‌ڕاسیمێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری ساز كرد.

ده‌سپێكی ئاهه‌نگه‌كه‌ به ‌چه‌ند ئایه‌تێك له ‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو ، ‌پاشان له‌لایه‌ن {سید كمال } به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر به‌ناوی لقی هه‌ولێر‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێر وتاری به‌خێر هاتنی خوێنده‌وه‌، دوای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بوان ئاماژه‌ی به‌گرنگی‌و پڕ بایه‌خی ئه‌م یاده‌وه‌رییه‌ ئیسلامیه‌‌و ڕووداوه‌ گه‌وره‌یه‌ كرد له‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان حه‌زره‌تی ( محمد المصطفی ) ( د . خ )، هه‌روه‌ها بیرۆزبایی ئه‌م بۆنه‌یه‌یی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسوڵمانان كرد.

پاشان وتاری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌لایه‌ن به‌ڕێز { شێخ نیاز راغب دێگه‌یی} به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان خوێندرایه‌وه‌ ، كه‌ له‌ وته‌یه‌كیدا : پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئاینی و موسڵمانانی كوردستان‌و عێراق كردو، تیشكی خسته‌ سه‌ر ناوه‌ڕۆكی ڕووداوه‌كه‌‌و چه‌ند نهێنییه‌كی ئاماژه‌ پێدا كه‌ پێویسته‌ موسڵمانان پێی ئاشنابن بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی دونیاو دینی خۆیانیان له‌ سه‌ر بنیات بنێن، له‌ كۆتاییدا هیوای خواست ئه‌م یاده‌وه‌رییه‌ ببێته‌ هانده‌رێك بۆ خه‌ڵكی كوردستان كه‌ زیاتر پارێزگاری له‌ گیانی پێكه‌وه‌ ژیان‌و ئه‌من‌و ئارامی كوردستان بكه‌ن.

‌پاشان وتاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌ لایه‌ن به‌ڕێز {حاجی كامل حاجی علی } وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی خوێندرایه‌وه‌، كه‌ له‌ وته‌یه‌كیدا : ئاماژه‌ی به‌ گه‌وره‌یی ئه‌م یاده‌ كرد‌و، ده‌ستخۆشی كرد له‌ لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی هه‌ولێر  بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌‌و سازدانی ئه‌م مه‌ڕاسیمه‌ قه‌شه‌نگه‌ به‌یه‌كه‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌ شێكی تری یاده‌وه‌ریه‌كه‌ بریتی بوو له‌ وتاری پارێزگای هه‌ولێر له ‌لایه‌ن به‌ڕێز {نه‌وزاد هادی} پارێزگاری هه‌ولێر خوێندرایه‌وه‌ .

ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعولا روستایی