لقی پشده‌ر یادی ئیسراو میعراج به‌رز ڕائه‌گرێت


شه‌وی دووشه‌ممه‌ 27 ڕه‌جه‌ب له‌ مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ڕاپه‌ڕین ـ قه‌ڵادزێ‌ ـ  به‌ ئاماده‌بونی لێپرسراوی لق یادی (ئیسراومیعڕاج )ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان كرایه‌وه‌.

سه‌ره‌تا به‌ قوڕئان خوێندن و پاشانیش به‌ قصیده‌ی بوردة المدیح ده‌ست پێكراو دواتریش وتاری لێپرسراوی لق (م.ملا . أحمدی خانقا ) به‌دوو ته‌وه‌ره‌ پێشكه‌ش  كرا  ..

 یه‌كه‌م : ڕونكردنه‌وه‌ی ئه‌م موعجیزه‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ خوای مه‌زن به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مانی به‌خشیوه‌ (درودی خوای له‌ سه‌ر بێت).

 دووه‌م : ئه‌و په‌ندو ئامۆژگاریانه‌ی كه‌ له‌م موعجیزه‌ گه‌وره‌یه‌دا هه‌ن باسی كردن .

وه‌پاشان به‌ خوێندنه‌وه‌ی سروودی‌و دابه‌شكردنی شیرینی به‌سه‌ر ئاماده‌بواندا كۆتایی به‌ یاده‌كه‌ هات .