له‌ گه‌رمیان یادی ئیسراو میعراج به‌رز ڕاگیرا


پاش ئاماده‌كاری پێویست و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان ئێواره‌ی ڕۆژی  دووشه‌ممه‌ به‌رواری 26/5/2014 لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی گه‌رمیان له‌ مزگه‌وتی گه‌وره‌ی كه‌لار مه‌راسیمێكی شایسته‌یان بۆ یادی شه‌وڕه‌وی پێغه‌مبه‌ری ئازیز درودی خوای له‌سه‌ر بێت ساز كرد.

سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو هه‌ریه‌كه‌ له‌ مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیان و مامۆستا غریب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی گه‌رمیان وتاریان پێشكه‌ش كرد به‌ ئاماده‌بوان كردو په‌یامی یه‌كێتی زانایان و وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیان گه‌یانده‌ ئاماده‌بوانی مه‌راسیمه‌كه‌.

شایانی باسه‌ له‌و مه‌راسیمه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری مامۆستایانی ئاینی سنوره‌كانی كه‌لارو كفری و خانه‌قین و ده‌ربه‌ندیخان و جه‌ماوه‌رێكی زرۆی موسوڵمانی شاره‌كه‌ به‌شدارییان كرد.

ئه‌مه‌و به‌سه‌رپه‌رشتی ناوچه‌كانی سه‌ر به‌لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان له‌شاره‌كانی كفری و خانه‌قین و ده‌ربه‌ندیخان مه‌راسیمی تایبه‌ت به‌و یاده‌ پیرۆزه‌ به‌ڕێوه‌ چوو .

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان