لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا


سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 25/5/2014 به‌ سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری لێپرسراوی لق و به‌ ئاماده‌بونی كاگێڕو ئه‌ندامانی لق و به‌رپرسی لێژنه‌ ناوچه‌كانی سه‌ر به‌ لق، لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی فراوانی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.

سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو، پاشان لێپرسراوی لق تیشكی خسته‌ سه‌ر بارودۆخی ئێستای كوردستان به‌ گشتی و بارودۆخی ناوخۆیی و ڕێكخراوه‌یی یه‌كێتی زانایان به‌تایبه‌تی.

 دواتر  ڕاپۆرتی لێژنه‌ ناوچه‌كان خوێنرایه‌وه‌و پێشنیارو داواكارییه‌كان بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه‌ درا.

دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان.